لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار لە تورکیا و باکوری کوردستان کە لە ٢٨ی ئایار بەڕێوەدەچێت پرۆسەی دەنگدان دەستیپێکردووە. لە بەیانی زووەوە دەنگدەران لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلین ریزیان بەستووە. دەنگدان بە بەشدارییەکی بەرچاو لە بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە کاتژمێر ٠٨:٠٠-٢٢:٠٠ بەردەوام دەبێت.
'دەچینە سەر سندوقەکان و دیکتاتۆری لەناو دەبەین'
ئەندامی دەستەی هەماهەنگی هەڵبژاردنەکان لە بەرلین حسێن یڵماز سەرنجی راکێشا بۆ سەر گرنگی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات و دەستنیشانی کرد کە دەبێت هەموان دەنگی خۆیان بدەن. یڵماز وتی، "بۆ بونیادنانی دیموکراسی لە تورکیا دەبێت دیکتاتۆر لەناو بچێت. بۆ ئەوەش دەبێت هەموو دەنگدەرانمان بێنە سەر سندووق و دەنگ بدەن".
یڵماز هەروەها وتی، "ئەوانەی هۆگری بزوتنەوەی سیاسی کوردن، با هیچ ماڵێک نەمێنێتەوە کە لە دەرگایان نەدابێت و بجنە سەردانی هەموو کەس. بۆ بونیادنانی دیموکراسی دەبێت ئێمە شەقام بە شەقام بەشداری خەبات بکەین و گوڕ بە تێکۆشان بدەین".
هـ . ب