دەستەی کۆماری کەتەلۆنیا سەردانی کەنەکەی کرد
دەستەی کۆماری کەتەلۆنیا کە کارلیس پوگدەمۆنت سەرۆکی پێشووری کەتەلۆنیاشی تێدا بوو، سەردانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ی کرد.
دەستەی کۆماری کەتەلۆنیا کە کارلیس پوگدەمۆنت سەرۆکی پێشووری کەتەلۆنیاشی تێدا بوو، سەردانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)ی کرد.
پرۆفیسۆر دکتور جۆزێف ئالای، ئەکادیمیسیەن جۆلیان فوستیر، سەرگی میقول پەرلەمانتار، ئادریا ئالسینا زانیاری سیاسی، ئالبا بۆسچ، ئاورۆرا مادائولا پەرلەمانتاری خولی ١٢ و ١٣ی پەرلەمانی کەتەلۆنیا، ئەنتۆنیۆ خاستیللا ئەندامی دەستەی پارێزگای بەرشەلۆنا سەردانی کەنەکەیان کرد.
دوای سەردانەکە دەستەی کۆماری کەتەلۆنیا لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری کەنەکە بە سەرۆکایەتی ئەحمەد کاراموس هاوسەرۆکی کەنەکە کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا پرسی هاوبەشی کوردستان و کەتەلۆنیا گفتوگۆیان لەسەرکرا.
کۆبونەوەی چوار کاتژمێر بەردەوام بوو و لەبارەی گەشەسەندنەکانی کوردستان و کێشەی کەتەلۆنیا و گەلی کورد قسەکرا. هەردوولا بڕیاریاندا کە لەنێوان هەردوو وڵاتاندا پەیوەندیەکان بەهێز بکرێن و دیالۆگ و هاوکاری زیاد بکرێت.
ف.ق