دەستەیەکی کوردستانی لە نەرویجەوە هاتوون بۆ ئێشکگریی ئەم هەفتەیە

چالاکیی ئێشکگری لە ئەوروپا لە ١٠هەمین ساڵدایە و بە بڕیار و پێداگرییەوە بەردەوامە. ئێشکگرییەکەی ئەم هەفتەیە لەلایەن کۆمەڵێک لە کوردەکانی نەرویجەوە بەڕێوەدەچێت.

'ئێشکگریی ئازادی' لەلایەن دەستپێشخەریی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' لە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستیپێکردووە و ئێستا لە هەفتەی ٤٩٩هەمیندایە.

چالاکیی "ئێشگریی ئازادی" هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک کوردی جیاوازەوە لە ئەوروپا لەگەڵ دۆستەکانیان بەڕێوەدەچێت، ئەم هەفتەیە ئێشکگرییەکە لەلایەن گروپێک لە نەرویجەوە بەڕێوەدەچێت.

ئیسماعیل سەلام، شوان کەرکوکی و ئاسۆ فەقێ بە ناوی کەجەدەکە – ئەوروپا باشوور (KCDK-E Başûr)ەوە چالاکیی ئێشکگریی ئازادیی ئەم هەفتەیە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەبەن.

ئیسماعیل سەلام بە ناوی گروپەکەوە قسەیکرد و وتی: "ئەو ناوچەیە، کە ئێمە لێوەی هاتووین ساردە، بەڵام کاتێک ئێمە بۆ چالاکیی ئێشکگریی ئازادی و بۆ ئازادیی ڕێبەرەکەمان هەنگاومان نا، دڵمان گەرم بوو".

ئیسماعیل سەلام وتی: ئێمە لە دووریی ١٥٠٠ کیلۆمەترەوە هاتووین، چونکە ئەم ئێشکگرییە ئەرکێکی شەرافەتمەندانەیە."

ئیسماعیل سەلام ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئازادیی کوردستان یەکێتیی نەتەوەیی مەرجێکە و وتی، بە چالاکییەک، کە گەلی کورد ١٠ ساڵە بە بڕیارەوە بەڕێوەدەبات، ئیرادەی دامەزراندنی کوردستانێکی ئازاد دیاری دەکرێت.

ئیسماعیل سەلام وتیشی: "بانگەوازمان بۆ دامەزراوە ئەوروپییەکان هەیە. کورد دەستبەرداری رێبەرەکەى و کوردستان نابێت. ئێمە بۆ مافە بنەڕەتیەکانمان تێدەکۆشین".

ئیسماعیل سەلام ئەوەشی وت: "نابێت هیچ کەسێک هاوکاری و هاوبەشی لە تاوانەکانی تورکیا دا بکات" و داوای لە دامەزراوە ئەوروپییەکان کرد، ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن و بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بۆ ئازادیی ئۆجالان هەنگاو بنێنن.

ژ.ت