دۆسیەی دادگایکردنی ٣٨ ئەندامی هەدەکە و هەدەپە دواخرا

دۆسیەیی دادگایکردنی ٣٨ ئەندامی هەدەکە و هەدەپە کە بە پروپاگەندەی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' تاوانبارکراون بۆ ٢٣ی تشرینی یەکەم دواخرا.

دادگایکردنی ٣٨ ئەندامی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) و پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) کە بە پروپاگەندەی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دادگای دەکرێن ئەمڕۆ بەڕێوەچوو. دانیشتنی ٢٤هەمینی دۆسییەکە کە هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار لەناو ئەو ٣٨ کەسەدابوو کە لە ٢٨هەمین دادگای سزای قورسی ئەستەنبولدا ئەنجامدرا. هەندێک کەسی دیکە و پاریزەرانیش لە دادگایکردنەدا ئامادەبوون.

دادوەر بە گوێرەی یاساکانی خۆی دەیەوێت سزا بۆ ٣٥ لەو کەسانە ببڕێتەوە و بڕیاری بێتاوانیش بەرامبەر بە ٣ کەسی دیکەیان دەرکات. ئەوانەی دادگای دەکرێن و پارێزەرەکانیان لە دژی یاساکە بەرگرییان لەخۆیان کرد.

لە دانیشتنەکەدا پارێزەران بەرگریان لە موکلەکانیان دەکرد و دەیانویست موکلەکانیان بێتاوان دەربچن.

شاندی دادگا بڕیاری خۆی ڕاگەیاند و دانیشتنەکەی بۆ ٢٣ی تشرینی یەکەم دواخست بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی دادگایی دەکرێن.