دوای شه‌ش ساڵ ته‌رمی گه‌ریلا ئاڵپایدین راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌

گه‌ریلای هه‌په‌گه‌ عه‌بدولجه‌لیل ئاڵپایدین (جه‌لال مێردین) كه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٦ له‌ ئۆردو له‌ شه‌ڕدا شه‌هید ببوو، ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌.

گه‌ریلا عه‌بدولجه‌لیل ئاڵپایدین له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵی له‌ ٣٠ ئه‌یلولی ٢٠١٦ له‌ ئۆردو له‌ شه‌ڕدا شه‌هید ببوون.

ته‌رمی ئاڵپایدین دوای شه‌ش ساڵ راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه‌. بنه‌ماڵه‌كه‌ له‌ گۆڕستانی بێ كه‌سوكاره‌كانی سێواس ته‌رمه‌كه‌ی وه‌رگرته‌وه‌ و بردیانه‌وه‌ بۆ ناوچه‌ی مدیادی مێردین. ته‌رمه‌كه‌یان له‌وێشه‌وه‌ برده‌وه‌ بۆ گوندی رۆڤه‌رێی كه‌ربۆران.

ته‌رمی ئاڵپایدین له‌ گۆڕستانی گونده‌كه‌ به‌خاكسپێردرا.

هـ . ب