دەوڵەتی تورک چەتەکانی بۆ دەنگدان گواستووەتەوە بۆ تورکیا

دەوڵەتی فاشیستى ئەردۆغان چەتەکانى سوریای بۆ دەنگدان بردووەتە تورکیا بۆئەوەى دەنگ بە ئەردۆغان و هاوپەیمانە فاشیستەکەی بدەن.

ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، سوپای داگیرکەری تورک چەتەکانى سوریای بە گروپ لە عەفرین و عەزاز و چەند ناوچەیەکى دیکەوە گواستووەتەوە بۆ تورکیا بەمەبەستى دەنگدان بە ئەردۆغان.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە، ئەو چەتانە بە گروپ و بە ئۆتۆمبێلی ئاکەپە براون بۆ دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەتانە پێشتر ناسنامەیان بۆ دروستکراوە و مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکاندا پێدراوە و لە ١٢ی ئایاری ٢٠٢٣ گواستراونەتەوە بۆ تورکیا.

هەروەها چەتەکان لە دەروازەی سنووری حەمام لە ناوچەی جندرێس لە عەفرین و دەروازەی باب سەلام و دەروازەی حیواری کیلس لە عەزاز پەڕیونەتەوە بۆ تورکیا بەمەبەستى دەنگدان بە ئەردۆغان.

بەپێی زانیاری سەرچاوەکان، ناوی ئەو گروپانە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا بەم شێوەیەیە:

فەهیم عیسا: گروپی سوڵتان موراد

مەعتەز رەسلان: جەیشی نوخبە

ئەبو عەلی سجوو: جەبهە شامییە

ئەبو حاتم ئەلشقرا: ئەحرار شەرقیە

مستەفا سیجری: فیرقەی معتسم

سەیف ئەبوبەکر: فیرقەی حەمزە

یاسر عەبدولرەحیم: فەیلەقی مەجد

محەمەد جاسم ئەبو عەمشە: لیوای سلێمان شا

ئەحمەد حەمادی: بەرپرسی وەزارەتى بەرگری

ژ.ت