دەوڵەتی تورک چەتەکانی داعش پەروەردە دەکات
دەوڵەتی تورک لە عەزاز و ئیدلب لە کەمپی پەروەردەییدا ڕاهێنان بە چەتەکانی داعش دەکات کە زۆرینەیان لە تەلعفەرەوە هێنراون.
دەوڵەتی تورک لە عەزاز و ئیدلب لە کەمپی پەروەردەییدا ڕاهێنان بە چەتەکانی داعش دەکات کە زۆرینەیان لە تەلعفەرەوە هێنراون.
دەوڵەتی تورک بۆ پەروەردەکردنی چەتەکانی داعش ئەوانەی لە تەلعفەر و موسڵن کەمپی سەربازی کردەوە. چەتەکان کە سەرچەتە ئەشرەف ئانتاکی سەرکردایەتییان دەکات، بۆ هێرشکردنە سەر کوردان پەروەردە و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت. بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکەی تایبەتەوە دەستهێندراون، دەوڵەتی تورک هەوڵدەدات لە شەنگال، مەخمور و تەواوی عێراقدا سەرلەنوێ داعش زیندووبکاتەوە و پڕچەکەکییان بکات.
لە دەوروبەری عەزاز و ئیدلب بە دەیان کەمپ درووستکراون و لەو کەمپانەدا لەگەڵ پەنابەرانی عێراقی و ئاوارە سوورییەکاندا، ئەندامانی داعش پەروەردە دەکرێن. دواتر ئەو چەتانەی لەوێ پەروەردە کراون بەرەو ناوچە جیاوازەکانی عێراق و سووریا ڕەوانە دەکرێن. نزیکەی هەزار و ٢٠٠ چەتەی داعش پەروەردە کراون، زۆرینەیان لە تەلعفەر و موسڵن.
سەرچاوەکە ڕایگەیاند کەمپەکانی هەرێمی مەرمە حەجەر لە جرابولس و کەمپی جێگەی نزیک سەرسنورەکانی شاری ئیدلب چەندین مانگە لە کارکردندنان و گوتی، لەو کەمپانە کە پێیان دەگوترێت 'قەرەکۆپری' ئەو کەسانەی تێیدا پەروەردە دەکرێن بە زۆری لە عێراق (موسڵ، سەڵاحەدین، شرگات)ەوە هاتوون.
سەرچەتەی ئەو دەڤەرەش ئەشرەف ئانتاکی-ییە و بەرپرسیاری پەروەردەکانە لە ژێر چاودێری دەوڵەتی تورکدا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا، ئەم چەتانە دوای ئەوەی پەروەردەی کۆماندۆیی تورک تەواو دەکەن، وەک هێزی سەر بە دەوڵەتی تورک بۆ ناوچە جیاوازەکان ڕەوانە دەکرێن.
لە ئامانجی ئەو چەتانەدا منبج، عەفرین، کۆبانێ و هەرێمە داگیرکراوەکانی دیکە هەیە.
ئەو کەمپانەی کە چەتەکانیان تێدا پەروەردە دەکرێت بەم شێوەیە:
کەمپی بابی ئەس-سەلام (نزیک حەلەبە)، کەمپی 'بەرخۆدان' (لە هەرێمی مارای نزیکی عەزازە) موخەیەم ئەحمەلاد (سۆران، هەرێمی عەزاز) موخەیەم ئەبو ئەل-حەتاهیە (عەزاز)، کەمپی 'عەسیقا'، موخەیەم ئەل- فورقا، موخەیەم عاتما (حارم، ئدلیب)، ئەل-وەدیحی حارم، لە هەرێمی دانای ئیدلب، عەس-سەلام (ئدلیب)، موخەیەم ئەل-کەراما (ئیدلب)، قاح قاح ئەل-فیردوس (ئیدلب)، موخەیەم ئەل-ئەیادی ئەل-بەیدا، موخەیەم سەحرەت ئەل-خەلیج، موخەیەم خان ئەل-شێخون، ئاتمان (ئیدلب) موخەیەم ئەل-ئیمان ئاتما (ئیدلب)، موخەیەم ئەل-فان ئەل-شیمالی، نەحنو ماعن، موخەیەم فەرجا، نەحنو ئوممە، ئەل-قونتەرات.