دیمەنە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ هیوایەکی گەورەی بە بنەماڵەکان بەخشی

زەکی کلچ ئاماژەی بەوە کرد بانگەوازە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، هیوایەکی گەورەی بە بنەماڵەکان بەخشی.

بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆ یەکەمجارە لە ماوەی زیندانیکردنییدا لە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ـەوە بڵاوبووەوە، بە هیوا و جۆشێکی گەورەوە پێشوازیی لێکرا.

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیکراو و حوکمدراوانی مەڕمەڕە (MATUHAYDER) زەکی کلنج سەبارەت بە بانگەوازە ڤیدۆییەکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

کلچ ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازەکە گەلێک گرنگە و نیشانەی سەنگینی تێکۆشانە و وتی: "دوای ٢٧ ساڵ بیستنی دەنگی بەڕێز ئۆجالان کە هەرچەندە لە شاشەوەش بێت، بووە نیشانەیەکی ڕاستیی تێکۆشان."

وتە مێژووییەکان

کلچ ئاماژەی بەوە کرد: "هاوڕێیەتی کۆمیناڵ وەکو پارچەیەکی تێکۆشان بەڕاستی وەکو نیشانەیەکە کە بۆ گۆڕەپانێکی تێکۆشان گەلێک هێژایە. سەبارەت بەوە ئێمە وەک بنەماڵەی زیندانیان خاوەندارێتیی لە پڕۆسەکە دەکەین و وتەکانی بەڕێز ئۆجالان دەکەینە بنەما. لە زیندانەکان گەلێک هەڤاڵی ئێمە هەن، ئەو هەڤاڵانەمان هەن کە ماوەی زیندانییان بە ئەنقەست درێژکراوەتەوە و ئێمە داوای ئازادیی ئەوان دەکەین. بۆیە ئازادیی تاکەکان ئازادیی کۆمەڵگەیە، دەتوانین بڵێین کە بەگوێرەی پارادایمی ئازادیی کۆمەڵگە ئازادیی تاکەکان کراوە بە بنەما."

کلچ ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازەکەی بانگەوازێکی مێژوویی و بەرپرسیارانە دەگرێتە ئەستۆ و ڕایگەیاند: "بەڕاستی بانگەوازەکە بۆ ئێمە گەلێک گرنگە، وتەکانی بانگەوازەکە مێژوویین. ڕێ بۆ دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، بەهێزبوونی ئاشتی و بەشدارییکردنی زیندانییەکان لەم ئاشتییەدا خۆشدەکات."

هیوایەکی مەزنی بە بنەماڵەکان بەخشی

کلچ ئاماژەی بەوەدا بانگەواز و دیمەنەکە هیوایەکی مەزنی بە بنەماڵەکانی زیندانیان بەخشی و گوتی: "بۆ بنەماڵەکانمان هیوایەکی مەزنبوو. دەتوانین گوتاری 'هیوا لە سەرکەوتن بە هادارەترە' دووپات بکەینەوە. دەبێت لە ئێستاوە حکومەتی ئاکەپە و دەوڵەت هەنگاوی دیموکراتیک بنێن.چاوەڕێی هەنگاوەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی پرۆسەی ئاشتی و دیموکراتیکین کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە، سەرکەوتوانە و کۆتایی بە نیگەرانییەکانی بنەماڵەکانمان بهێنێت. دەبێت ئەمە بە شێوەیەکی ئاشکرا دەستنیشان بکرێت. گوتارەکەی بەڕێز ئۆجالان، عەقڵی ئەو کۆمەڵگەیەی کە پاراستنی ئاشتی و دیموکراسی دەکات، ڕوونتر کردەوە. لە دیمەنەکەدا مۆڕاڵ، پاڵنەر، هیوا و ئیرادەی چارەسەرکردنی پرسەکانمان بە شێوەیەکی ڕوون بینی.

 وەک بنەماڵەکان بە هیواین. ئێمە لەو باوەڕەداین لەم پرۆسەیەدا بە دەستکەوتەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پڕۆسەکە تاجدار دەکەین. وەک کۆمەڵەی بنەماڵەی زیندانیان لەو باوەڕەداین کە دەبێت وەها تێبکۆشین کە لە ماوەی چەندین مانگێکدا هیچ هەڤاڵێکمان لە زینداندا نەمێنێتەوە. لە ئێستاوە هەڤاڵانمان لە زیندان دەردەچن، بەشداری ئەم پڕۆسەیەیان دەکەین و لە تێکۆشانمان بەردەوام دەبین."