دژی هێرشەکانی سەر هەدەپە، لە مێرسین بانگەوازکرا بۆ تێکۆشانی هاوبەش
هاوسەرۆکی هەدەپە لە مێرسین، هۆشیار ساریلدز، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەدەپە، گوتی: "ملکەچ نابین، لێپرسینەوە لەم زوڵمە دەکەین".
هاوسەرۆکی هەدەپە لە مێرسین، هۆشیار ساریلدز، بانگەوازی کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەدەپە، گوتی: "ملکەچ نابین، لێپرسینەوە لەم زوڵمە دەکەین".
هەریەک لە هەدەپە و پارتی چەپی سەوز لە مێردین، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار عومەر ئۆجالان پاش بەشداری کردنی لە یادکردنەوەی بازۆ یەڵماز کە زیندان کوژرا، هەروەها پەیوەست هێرشەکانی سەر بارەگای پارتەکە لە پارکی مناڵانی ئازاد.
لە چالاکییەکەدا، پانکارتی "دەست بۆ ئیرادەمان مەبەن، هێرشکردنە سەر بارەگاکانمان لە ئەدەنە شەرمەزار دەکەین". پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز، عەلی بۆزان، نوێنەرانی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە مێرسین و چەندین پارت بەشداری ڕاگەیاندراوەکە بوون.
هاوسەرۆکی هەدەپە لە مێرسین، هۆشیار ساریلدز، ڕایگەیاند، ملکەچی هیچ هێرشێک نابن بە ئامانجی لاوازکردنی دینامیکی ئۆپۆزیسیۆن و کپکردنی گەل، لێپرسینەوە لەم زوڵمە دەکەن.
سکاڵا دەکەن
ساریلدز بانگەوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی تورک کرد، هەڵوێست وەربگرێت دژی هێرشەکانی سەر عومەر ئۆجالان، گوتی: "ئەگەر لێکۆڵینەوە نەکرێت، وەک هاوبەشی تاوانەکەی جەندرمە دەناسرێت. سکاڵا لە بکەران و بەرپرسانی ئەم تاوانە یاساییە دەکەین. هەڵپەیانە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراو سەبارەت بە هێرشکەرانی سەر پارتەکەمان لە ئەدەنە، عەقڵیان تەواو نییە گەر بیانەوێت پاساو بۆ ئەم هێرشانە بهێننەوە. ئێمە دەزانین کێ فەرمانی ئەم هێرشانەی دەرکردووە.
ساریلدز، ئاماژەی کرد بە تێکۆشانی هاوبەش. پاش ڕاگەیاندراوەکە، درووشمی "بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین" و "عومەر ئۆجالان ئیرادەی ئێمەیە" لەلایەن جەماوەر بەرزکرایەوە.