فەد-کورد داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە بەرامبەر خیانەتی پەدەکە ھەڵوێستیان ھەبێت
فەد-کورد ناڕەزایی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت".
فەد-کورد ناڕەزایی بەرامبەر خیانەتی پەدەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، "داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین هەڵوێستیان هەبێت".
لە درێژەی نارەزایەتییەکان بەرامبەر ھاوکارییەکانی پەدەکە بۆ داگیرکەران، فەد-کوردیش ڕاگەیەندراێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ھاتووە، "پێش هەموو شتێک دەبێت ھەموو گەلی کوردستان بەتایبەتی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەرامبەر ئەم خیانەتە بوەستنەوە، پەدەکە زۆر دەمێکە زیادەڕەوی دەکات".
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، پەدەکە وەک پشتیوانییەک بۆ دەوڵەتی تورکی فاشیست، داوای لێدەکات هێرش بکاتە سەر پێشەنگان و بزووتنەوەی ئازادی.
فەد-کورد سەرنجی بۆ لێدوانێکی ئەم دواییەی سەرکردەیەکی پەدەکە ڕاکێشاوە، کە داوای لە دەوڵەتی تورک کردبوو بەرگریکارانی کوردستان بکاتە ئامانج و ڕایگەیاند، "عەلی عەونی سەباری ئەوەی سەرکردەیەکی پەدەکەیە، وەک بەرپرسێکی دەوڵەتی تورک لەناو پەدەکە قسە دەکات".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بە ناوی هەموو بەڕێوەبەرایەتی، ئەنجومەن و گروپە ئایینی و پێکهاتەکانمانەوە، بە توندی ئەو قسە دوژمنکارانەی ناو پەدەکە شەرمەزار دەکەین و داوا لە هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین لەوبارەیەوە هەڵوێستیان هەبێت".
ژ.ن