فەدا: بەرامبەر ستەم زیاتر بەرخۆدان دەکەین و خۆمان ڕێکخراو دەکەین
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکان لە بەلژیکا دژی خێزانە کوردەکان شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " بەرامبەر ستەم زیاتر بەرخۆدان دەکەین و خۆمان ڕێکخراو دەکەین".
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکان لە بەلژیکا دژی خێزانە کوردەکان شەرمەزار دەکات و دەڵێت: " بەرامبەر ستەم زیاتر بەرخۆدان دەکەین و خۆمان ڕێکخراو دەکەین".
فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) پەیوەست بە هێرشی نەژادپەرستان بۆ سەر خێزانە کوردەکان لە بەلژیکا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، داوای لە هەمووان کرد هەڵوێست نیشان بدەن.
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە ئەم هێرشە درێژکراوەی هێرشەکانی مەرەش و چۆروم و مادیماک و کریکهان و مەلەتی و سور و پیرسوس و عەفرین و تەواوی کوردستانە، دەڵێت: "فاشیزم لە هەموو جێگەیەک فاشیزمە، هێرشکەران باش دەناسین. دوێنێ لە مادیماک ئێمەیان بە ساغی سوتاند، دوێنێ ڕۆڵەکانی گەلی کوردیان بە چەکی کیمایی لە کوردستان سوتاند، ئەمڕۆش ئەم کۆمەڵکوژی و هێرشی قڕکردنەیان ئەنجامدا".
فەدا دەڵێت: "ئەمە هێرشی خودی دەوڵەتی تورکە و لەلایەن دەوڵەتەوە ڕێکخراوە و بەڕێوەبراوە. دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی دژە کورد و عەلەوی، چاوقایمانە ئەم هێرشەی بەڕێوەبرد. هەمووان دەزانن ئەم هێرشانە لەسەر بناغەی بانگەوازی شەڕی دەوڵەتی پێکهاتووە".
ڕایدەگەیەنێت ئەم هێرشە نوسخەیەکە لە هێرشەکەی مۆسکۆ لەلایەن داعشەوە، ئەمەش هێرشی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک و داعشی سەر بە دەوڵەتی تورکە بەرامبەر کوردان.
ڕاگەیاندراوەکە دووپاتی دەکاتەوە ئەم هێرشە هاوکات هێرشە بۆ سەر جڤاکی عەلەوی، عەلەوییەکانیش ڕاستی ئەم هێرشانە دەزانن، هەروەها وەکچۆن عەلەوییەکان پێشتر دژی هێرش و کۆمەڵکوژییەکان وەستانەوە، ئەمڕۆش دژی ئەم هێرشانە ڕادەپەڕن.
ڕاگەیاندراوەکە دەوڵەتانی ئەوروپا بە بەرپرسیار دەزانێت و دەڵێت: "دەوڵەتانی ئەوروپا پشگیری هەموو ئامادەکارییەکی شەڕی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردان دەکەن، ڕێگەی خۆش دەکەن بۆ ئەم هێرشانە".
فەدا هێرشەکە شەرمەزار دەکات و بانگەواز لە هەموو جڤاکی عەلەوی دەکات و ڕای گشتی دیموکراتیک و ڕێکخراو و دامەزراوە و دەوڵەتان دەکات هەڵوێست وەربگرن بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، داوا دەکات کۆتایی بهێنرێت بە شەڕی دەوڵەتی تورک دژی کوردان و فشاری ئاسیمیلاسیۆن بۆ سەر جڤاکی عەلەوی، دەڵێت: "چەتەکانی داعش، نەژادپەرستان، پاشڤەڕۆکان شکست دەهێنن، ئازادیخوازان سەردەکەون".