فەرماندەی گشتی قەسەدە لەگەڵ مەسعود بارزانی کۆبووەوە
زانراوە فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی کە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا لە هەولێرە، لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.
زانراوە فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی کە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە کوردییەکاندا لە هەولێرە، لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی کۆبوونەوەی ئەنجام داوە.
فەرماندەی گشتی قەسەدە مەزڵوم عەبدی لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین جار بانگەوازی بۆ یەکڕیزی گەلی کورد کردووە. بۆ پتەوکردنی هەڵوێستی لایەن کوردییەکان هاتووەتە هەولێر و بڕیارە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
ڕاگەیاندرا لە چوارچێوەی سەردانەکەییدا ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی لەگەڵ سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانییدا کۆبوونەوەی ئەنجام داوە و لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا لەسەر یەکێتی نەتەوەی گەلی کورد گفتوگۆیان کردووە.