فەرەنسا ٣٥ هاووڵاتی خۆی لە کامپی هۆڵ دەگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی
فەرەنسا ٣٥ هاووڵاتی خۆی کە کەسوکاری چەتەکانی داعشن لە کامپی هۆڵ لە رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
فەرەنسا ٣٥ هاووڵاتی خۆی کە کەسوکاری چەتەکانی داعشن لە کامپی هۆڵ لە رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی.
حکومەتی فەرەنسا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان ٢٥ منداڵ و ١٠ ژنیان لە کەمپێکی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە چەتەکانی داعشەوە هەیە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە گەڕاندۆەتەوە.
ئەم هەنگاوە دوایین هەنگاوی فەرەنسایە بۆ گەڕاندنەوەی ژمارەیەک هاووڵاتیانی فەرەنسی لەمساڵدا لە کاتێکدا کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کردووە هەموو ووڵاتان هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی خۆیان لە کەمپی هۆڵ چڕتر بکەنەوە.
جێگای باسە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی کە گەیشتوونەتە تەمەنی یاسایی کەسی پێگەیشتوو لەڕێگەی سیستەمی دادوەرییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت لە کاتێکدا منداڵەکان دەخرێنە ژێر چاودێری خزمەتگوزارییەکانی منداڵانەوە.
کەمپی هۆلی ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە ٥١ هەزار کەسی تێدایە کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لە کاتێکدا بە پێی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزیکەی ١٠ هەزار کەسی تر لە ناویاندا ٢ هەزار کەسی غەیرە عێراقی و سوریایی لە گرتوخانەکاندان.
لەلای خۆیەوە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانان مانگی حوزەیرانی ڕابردوو ڕایگەیاند، "گەڕاندنەوەی هاووڵاتیان زۆر گرنگە" بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی دانیشتوانی هەردوو کەمپەکە و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، ئاماژەشی بەو مەترسییانە کرد کە چەتەکانی داعش بتوانن جارێکی دیکە چەک هەڵبگرنەوە و منداڵانیش بەکاربهێنن".
هـ . ب