فینجانجی: لەسەر رێچکەی راستی دەمێنمەوە
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرور فینجانجی باسی لەوەکرد کە ئەو لەسەر رێچکە و رێبازی راستی دەمێنێتەوە.
سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرور فینجانجی باسی لەوەکرد کە ئەو لەسەر رێچکە و رێبازی راستی دەمێنێتەوە.
لەبەر ئەوەی بەرامبەر بە هێرشە کیمیاییەکانی دەوڵەتی تورک لێدوانی زانستی دابوو، سەرۆکی دەستەی ناوەندیی یەکێتی پزیشکانی تورک شەبنەم کۆرور فینجانجی دەستگریکرابوو. فینجانجی لە زیندانی سنجانی ژنانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی فنجانجی بەم جۆرەیە:
"من ئامادەکاریم بۆ ئاگادارییەکی بە وردەکارییەوە دەکرد، بەڵآم بەر لەوەی تەواوی بکەم دەستگیرکرام. لەبر ئەوەی کۆتایی بەو خەبات و هەوڵە زانستییە بهێنم من داوای جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانم لە هاوپیشەکانم کرد. کاتێک کە ئەو شتانە گەیشتنە دەستم من لە گەڵ ئێوە دابەشی دەکەم و پێتان رادەگەینم. هیوادارم ئەو ئەلگۆریتمەی کە لە پێشەڕۆژدا رێگای راستی رووناک دەکاتەوە، ببێتە یارمەتیدەر بۆ هەڵەکانمان".
هـ . ب