ڕێگە نەدرا دۆکیومێنتەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بە ئۆ پی سی دەبلیو بدرێت!
چالاکی ئێشکگری لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکان لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) بەردەوامە.
چالاکی ئێشکگری لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک لە دژی گەریلاکان لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) بەردەوامە.
بزووتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا، ناڤ بەل (NAV-BEL) و دەم – نەد (DEM-NED) بڕیاریان دا تاوەکو ٣٠ی حوزەیران هەموو سێشەممە و پێنجشەممەیەک لە بەردەم بینای ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) چالاکی ئەنجام بدەن و لەو چوارچێوەیەدا دوێنێ یەکەم چالاکییان ئەنجامدا.
چالاکییەکە لەلایەن کوردانی ناوچەی بێنلوکس بەڕێوەدەبرێت، کە هۆڵەندا و بەلجیکا و لوکسەمبۆرگ دەگرێتەوە.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان، کە پلانیان هەبوو بەشداری لە چالاکییەکەدا بکەن لەلایەن پۆلیسەوە رێگرییان لێکرا.
ئینتەرناسیۆنالیستەکان پلانیان دانابوو، کە دۆسیە و فایلێکی پڕ لە دۆکیۆمێنت و بەڵگە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە پێشکەشی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) بکەن.
کاتێک پۆلیس ڕێگریی لەو هەوڵەى ئینتەرناسیۆنالیستەکان کرد، یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکەى ئەوروپا و شاندێک خواستیان دۆسیە و بەڵگەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پێشکەش بە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبلیو / OPCW) بکەن، بەڵام دیسانەوە رێگری لەوانیش کرا و رێگایان پێ نەدرا بەڵگەکان پێشکەش بکەن.
چالاکوانان کاردانەوە و ناڕەزایەتیان بەرامبەر ئەوە نیشاندا، کە دەزگا و رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بە تایبەتی ئۆ پی سی دەبلیو بووەتە هاوکار و بەشدار لە هێرشی چەکی کیمیاییدا بۆ سەر گەلی کورد.
یەکەم ئێشکگریی ئەم هەفتەیە بە ڕێپێوانێک بۆ بەردەم دادگای دادی لاهای کۆتایی پێهات.
ژ.ت