گەنجان لە مارسیلیا بۆ پشتیوانی لە شەنگال رژانە سەر شەقامەکان
گەنجان لە شاری مارسیلیاری فەرەنسا لە دژی راگەیاندراو وهەڕەشەکانی پەدەکە و حکومەتى عێراق بۆ سەر شەنگال، رژانە سەر شەقامەکان.
گەنجان لە شاری مارسیلیاری فەرەنسا لە دژی راگەیاندراو وهەڕەشەکانی پەدەکە و حکومەتى عێراق بۆ سەر شەنگال، رژانە سەر شەقامەکان.
چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دژی هەڕەشە و هێرشی چاوەڕوانکراوی عێراق بۆ سەر خەڵکی شەنگال لە شاری مارسیلیای فەرەنسا رێپێوانێکیان ئەنجامدا.
گەنجان لە چالاکییەکەیاندا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە و دروشمەکانی "بژی بەرخودانی شەنگال"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان"یان بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی دەوتەوە.
هەروەها گەنجان مەشخەڵیان بەرزکردبووە و لە گۆڕەپانی بیلە دی مای تاوەکو بەردەم ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا و دوای رێپێوانەکەیان راگەیاندراویان خوێندەوە.
چالاکییەکە لە چوارچێوەی هەڵمەتی "گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەسە، پێکەوە راپەڕین" ئەنجامدرا و بە وتنەوەى دروشم کۆتایی پێھات.
ژ.ت