گەنجان لە ڤییەنا دەوڵەتی تورک-یان ئیدانە کرد
لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەنجانەوە بە رێکخستنی رێپێوانێک ئیدانە کرا.
لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لەلایەن گەنجانەوە بە رێکخستنی رێپێوانێک ئیدانە کرا.
ئەندامانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێک-ژن) و رێکخراوی پشتیوانی لە رۆژئاوا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە چالاکییەکەدا بە ناوی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری تەجەشە راگەیاندراوێک خوێندرایەوە و راگەیاندرا، ئەوان بەشداری هەڵمەتی هەمەلایەنەى "بە گەنجی وەک هەڵوکان بەرەوە سەرکەوتن لە زاگرۆسەکان" دەڕۆین.
دوای خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە بە ناو شارەکەدا رێپێوانێک رێکخرا. رێکخستنەکانی گەنجان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر کوردستان ئیدانە کرد و وتیان، "گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست لە ڤییەنا، هەموو کات و بە بەردەوامی تێکۆشان لە دژی دەوڵەتی تورکی فاشیست گەورەتر دەکەن. لە هەموو ساتێکدا ئێمە لە گۆڕەپانەکاندا لە چالاکیدا دەبین".
لە چالاکییەکەدا وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە و تەجەشە بەرزکرابوونەوە و بە زمانەکانی کوردی و ئەڵمانی دروشم دەوترانەوە.
ژ.ت