گەنجان لە زوریخ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان رێپێوانیان ئەنجامدا
بزووتنەوەى گەنجانی کورد لە زوریخی سویسرا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا رێپێوانیان ئەنجامدا.
بزووتنەوەى گەنجانی کورد لە زوریخی سویسرا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا رێپێوانیان ئەنجامدا.
بە پیشەنگایەتیی تەجەشە و تەکۆژن رۆژی چوارشەممە کاتژمێر ١٩:٠٠ گەنجان لە هیلڤیتی پلاتز کۆبوونەوە و لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر باشووری کوردستان رێپێوانیان ئەنجامدا.
گەنجان پۆستەرێکیان بەرزکردبووە، کە لەسەری نووسرابوو "ئازادیی بۆ ئۆجالان و ئاشتی و بۆ کوردستان" و تاوەکو گۆڕەپانی ستادهۆڵف رێپێوانیان ئەنجامدا و لەوێ راگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
گەنجان لە وتەکانیانیاندا رایانگەیاند، ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازادیی کوردستانە و گۆشەگیری بەشێکە لە هێرشە داگیرکەری و پاکتاوکارییەکان.
گەنجان لە چالاکییەکەدا دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخودانی گەریلا"یان دەوتەوە.
ژ.ت