گەنجانی بەغدا بە ڕێکخستنی چالاکییەک هێرشی سەربازانی سوعای عێراق-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد.
ئەو گەنجانەی لە گردبونەوەکەیاندا بە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک نووسرا ناڕەزایەتی لە دژی هێرشی سەربازانی عێراق بۆ سەر شەنگال دەربڕی.
گەنجان داوایان کرد، دۆخی شەنگال ئارام بێت و هاوکاریی خەڵکی هەرێمەکە بکرێت و شەڕ لە هەرێمەکە دووربخەەوە.
ئەو گەنجانە لە پەیامەکانیاندا وتیان، شەنگال شوێنێکە قوربانیی گەورەی داوە، نەک مەیدانی شەڕ. پێویستە ڕێگای ئاشتی لەجیاتی جەنگ هەڵبژێردرێت و نابێت شارەکە ببێتە قوربانیی بەرژەوەندییە ئابوورییەکان.
چالاکیی گەنجان هاوکات بوو لەگەڵ چالاکیی خەڵکی شەنگال لە دژی هەبوونی سەربازی سوپای عێراق لە شەنگال.
دوای ئەوەی لە ٢ی ئایارەوە هێرشەکانی سوپای عێراق لە شەنگال ڕاوەستێنران، کۆمەڵگەی ئێزدی لە ڕێگەی چالاکیی جۆراوجۆرەوە هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر سوپای عێراق خستەڕوو و دژی سیاسەتی جەنگ وەستانەوە.
ژ.ت