گەنجانی کورد لە بەردەم (سی.پی.تی) چالاکییان ئەنجامدا
گەنجانی کورد لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی لە بەردەم بینای کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا (سی.پی.تی) چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجانی کورد لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی لە بەردەم بینای کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا (سی.پی.تی) چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجانی کورد بە ئامانجی ئیدانەکردنی بێدەنگی ڕێکخراوەکانی ئەورووپا لەهەمبەر گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ئیستراسبوورگی فەرنسا لە بەردەم بینای سی پی تی چالاکییان ئەنجامدا.
گەنجان بەربەستەکانی دەورووبەری بیناکەیان تێپەڕاند و وێنەی عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکەیان بەرزکردەوە و بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان درووشم-یان وتەوە.
گەنجان دەربارەی چالاکییەکەیان ڕاگەیەنراوێکیاندا و وتیان، " ٢٢ساڵە ڕێبەرئاپۆ لە نێو سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمڕالیدا بەدیلگیراوە. ئەم دیلگرتنە دیلگرتنی گەلی کوردە. کۆمیتەی پێشگیری لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەورووپا چاوی لەهەمبەر ئەو ئەشکەنجانەی کە لە ئیمڕاڵی دەکرێت گرتووە. بەم چالاکییانەی خۆمان ڕایدەگەێنین کە دەبێت ئەورووپا دەست لەم سیاسەتە قڕێژانەی خۆی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ بەردات."
چالاکییەکە هەتاکوو کاتژمێر ١١:٣٠٠ خولەک بە کاتی ئەورووپای ناوەندی بەردەوام بوو.
ک-ش