گەنجانی کورد لە پاریس چالاکییان ئەنجامدا

گەنجانی کورد لە دژی ریککەوتنی سەر شەنگال لە نێوان پەدەکە و حکومەتی عێراق لە ناوچەى ڤیلەر لی بیلی شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا رێپێوانیان ئەنجامدا و لە رێپێوانەکەدا وێنەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ئاڵای پەکەکە بەرزکرایەوە.

رێپێوانەکە لە بەردەم وێستگەى ترەنی ڤیلەر لی بیلی دەستیپێکرد. ڤەیسەڵ کەسەر ئەندامی ئەنجومەنی ڤیلەر لی بیلی لە رێپێوانەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد.

هاوکات لە ناوچەى ڤیلینیوڤ و ئیڤری لە دەورووبەری پاریس رێپێوان رێکخرا. لە رێپێوانەکەدا عەلی جانتۆس وتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "دەوڵەتی تورک ئێستاش لە باشووری کوردستان دەیەوێت بە دەستی چەتە خیانەتکارەکان لە ناو کورددا شەڕێک هەڵبگیرسێنێت. پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەکەن بە حیزبێکی کۆنترا و هێرش دەکەنە سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد. دەبێت ئێمە لە دژی فەرمانی سەر شەنگال هەڵوێستی خۆمان بەهێزتر بکەین".

چالاکی و رێپێوانەکان بە دروشمەکانی "بژی بەرخودانی شەنگال" و "بمرێ خیانەت" کۆتایی پێهات.

ژ.ت