گەنجانی کورد لە شتوتگارت رێپێوانیان ئەنجامدا
سەدان گەنج لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
سەدان گەنج لە شاری شتوتگارتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
بزووتنەوەى ژنان و گەنجان لە ئەوروپا بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە لاوتینگیرستیرای شتوتگارت رێپێوانێکیان رێکخست. رێپێوانەکە بە دروشمی "با پێکەوە بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ راپەڕین" بەڕێوەچوو.
لافیتەیەک و وێنەیەکی گەورەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ریزی پێشەوەى رێپێوانەکە بەرزکرابووە، کە لەسەری نووسرابوو "کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکەری بەهێنە، پێکەوە راپەڕین".
ژ.ت