گەنجانی کورد لە تولوس هێرشە داگیرکەییەکانیان ئیدانە کرد

لە شاری تولوسی فەرەنسا بە پێشەنگایەتیی گەنجانی شۆڕشگێڕ چالاکییەک رێکخرا و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک ئیدانە کران.

بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپ چالاکییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە ئێوارەی شەممە لە کاتژمێر ١٨:٠٠ دا لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی ترێن دا دەستیپێکرد. گەنجان بڕیاری ئەمریکایان لە دژی ٣ بەڕێوەبەری پەکەکە ئیدانە کرد و ئاڵاکانی پەکەکە و بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕیان بەرز کردەوە.

گەنجان بە وتنەوەى دروشم سڵاویان لە بەرخودانی گەریلا کرد و کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا.

ژ.ت