ڕێگری لە چارەسەرکردنی زیندانی سیاسی پەریهان سەڤدا دەکرێت

ڕۆژنامەوان پەریهان سێڤدا ئەرکلنچ کە چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و لە زیندانی باکرکۆ زیندانی کراوە، ڕێگری لێدەکرێت لە وەرگرتنی چارەسەر پزیشکی.

ڕۆژنامەوان پەریهان سەڤدا، پەیامنێری ڕۆژنامەی ئۆزگور گەلەجەک کە تووشبووی نەخۆشی هەناسەتەنگی و ڕیخۆڵەیە، بەر لە ١ـی گوڵانی جەژنی کرێکاران بەشێوەیەکی نادادپەروەرانە دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی دەستبەسەرکرا و پاشان زیندانیکرا. بارودۆخی تەندروستیی تادێت زیاتر تێکدەچێت.

ئەرەن کەسکین، هاوسەرۆکی گشتیی ئیهەدە، لە گرتووخانەی ژنانی باکرکۆی سەردانی ئەرکلنچی کرد و سەبارەت با بارودۆخی تەندروستیی ئەو بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد، باسی لەوە کرد کە لەناو هەلومەرجی زینداندا ئاستەنگ بۆ چارەسەرکردنی دروست دەکرێت و کێشی زۆر دابەزیوە.

کەسکین ئاماژەی بەوە کرد ئەرکلنچ سەرەڕای هەناسەتەنگییەکەی ڕیخۆڵەشی نەخۆشە و بەو هۆیەوە ناتوانێت ئەو خواردنانە بخوات کە گەنم لە پێکهاتەکەیدایە، لەبەرئەوەی ڕاستەوخۆ دوای خواردنیان بارودۆخی تێکدەچێت، بەو هۆیەوە ناتوانێت هەر کات بیهەوێت خواردن بخوات و کێشی زۆر دابەزیوە. سەرەڕای ئەوەی، ئەوەی گەیاندووەتە بەڕێوبەرایەتیی گرتووخانەکە. لەڕووی خواردنەوە زەحمەتییەکی زۆر دەبینێت، باسی لەوە کرد هەندێک جار خواردنی تایبەت بەخۆی بۆ دەهێنرێت و هەندێک جار ناهێنرێت.

کەسکین باسی لەوە کرد، گرتنی ڕۆژنامەوانەن تەنها بەهۆی پیشەکەیانەوە ناحەقییەکی گەورەیە. "لەلایەکەوە باسی ئاشتی دەکرێت، لەلایەکی ترەوە فشار لەسەر ڕێخستن و ئازادیی بیروڕا زیاتر دەبێت."