گەشتی ئازادی لە چوارەمین ڕۆژدا بەردەوامە
ئەو ڕێپێوانەی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە.
ئەو ڕێپێوانەی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیست بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە، لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە.
لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سویسرا، فەرەنسا، ئینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتالیا و بۆلیڤیا نزیکەی ٤٠ گەنجی ئینتەرناسیۆنالیست و ٢٠٠ گەنجی کورد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان بە ناوی 'گەشتی ئازادی' دەستپێکردبوو، لە ڕۆژی چوارەمیندا بەردەوامی هەیە.
لە چوارەمین ڕۆژدا گەنجان لە شاری نیوس لە ئەڵمانیاوە هەتا شاری دوسیلدۆرف نزیکەی ١٥ کیلۆمەتر ڕێپێوان دەکەن. ڕێپێوانەکە بە دروشمی ئازادی جەستەیی بۆعەبدوڵا ئۆجالان بەردەوام دەبێت.
سبەی دواڕۆژی گەشتەکەیە. لە ٨ی ئەیلولدا گەنجان بە ڕێپێوان بەرەو ناوەندی شاری مولهایم دەڕۆن و هەر لەوێ کۆتایی بە چالاکییەکانیان دەهێنن.