گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە

لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە زۆر شار گۆڕستانی شەهیدان و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەرکرانەوە.

بەبۆنەی جەژنی رەمەزان لە چەندین شار گۆڕی شەهیدان و گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادی و دیموکراسی و هەروەها بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی بەسەر کرانەوە

ئیستەنبوڵ

بەپێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیونای لە بنەماڵەی کەسانی بێسەروشوێنکراو لە ئانادۆل (ئانیاکای-دەر) گۆۆڕی ئەو کەسانەی لە پێناو ئازادی و دیموکراسیدا شەهیدبوون لە گۆڕستانی غازی لە ناوچەی سوڵتان غازی ئیستەنبوڵ بەسەرکرایەوە. چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی دەبەپە، کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان لە مارمارە (ماتوهای دەر)، هاوسەرۆکی ئیستەنبوڵی دەم پارتی گۆنجا یانگوز، بەڕێوەبەرانی ناوچەکانی ئەو پارتە و چەندین کەسی دیکە ئامادەبوون.

سەرباری هەوڵەکانی پۆلیس بۆ رێگری لەو چالاکیە بەڵام بەشداربووان بە دروشمی "شەهید نامرن" چوونە گۆڕستانەکە و دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان لە یادی شەهیدان، دواتر نزایان کرد.

هاوسەرۆکی ئانیاکای-دەر ئەمینە ئارسلان لە سەر گۆڕی شەهیدانی پرسوس و گارای ئەنقەرە وتەیەکی پشکەش کرد و وتی، "شەهیدان شکۆی ئێمەن. تەنانەت بەرامبەر بە کێلی گۆڕی شەهیدەکانیشمان دانبەخۆیاندا ناگرن و لە لجێ و پرسوس کێلەکانیان تێکداون. چونکە لە کێلەکانیشیان دەترسن".

هاوسەرۆکی ئیستەنبوڵی دەم پارتی گۆجا یانگۆزیش وتی، "سڵاو لەو هەڤاڵانەمان دەکەین کە لە پێناو ئازادی گەلاندا کەوتنەڕێ، سڵاو لە دایکانی سەرپۆش سپی دەکەین کە داوای ئاشتی دەکەن و هەروەها سڵاویشمان هەیە بۆ ئەو هەڤاڵانەمان کە لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، بەڵێنیان پێدەدەین کە پەرە بە تێکۆشان بدەین. جگە لە تێکۆشانی هاوبەش هیچ رێگەیەکی دیکەمان نییە".

بەشداربووان چەپکە گوڵیان لەسەر گۆڕی گیانبەختکردووان دانا.

جۆلەمێرگ
بەڕێوەبەرانی دەمپارتی و هاوسەرۆکانی شارەوانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە پارت و رێکخراوەکان لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا سەردانی گۆڕستانی سەرێ سۆلان لە گەڕەکی تەکسەرێیان کرد و لەسەر گۆڕی شەهیدانی رێگەی دیموکراسی و ئازادی نزایان کرد.

لە گەڤەریش گۆڕستانەکان لە باژارگە و گەڕەکی ئۆرمان بەسەرکرانەوە. بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی شارەوانی دوای سەردانی گۆڕی شەهیدان، خەڵکی ناوچەکەیان بەسەرکردەوە.

ئەدەنە

لە ئەدەنەش بەڕێوەبەرانی ئایکایدەر و ئائاتوهای دەر بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی رێگەی ئازادی و دیموکراسی و زیندانیانی سیاسییان کرد و جەژنیان لە بنەماڵەکان پیرۆز.

لە سەردانەکەدا دایکی زیندانی سیاسی فاتمە ئارسلان وتی، کچەکەی لە زیندان و لە ئێستادا لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیدایە. ئارسلان پیرۆزبایی جەژنی لە رێبەری گەلی کورد عەبدووڵا ئۆجالان، زیندانیانی سیاسی و سەرجەم گەلان کرد و هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی شکاندنی گۆشەگیری و هەروەها چەسپاندنی ئاشتی.

مێرسین

بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی هاریکاری و پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوان چوکورۆڤا (چوکورۆڤا توئای دەر) و کۆمەڵەی پشتیوانی لەو بنەماڵانەی کەسوکاریان بێسەروشوێن بوون (چوتای-دەر) بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چوونە سەردانی بنەماڵەی شەهیدانی رێگەی دیموکراسی و ئازادی و هەروەها بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی و پیرۆزبایی جەژنیان لێکردن.

هـ . ب