گۆڤاری ژیانی ئازاد بڵاوکرایەوە

لە فەرەنسا ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست گۆڤاری ژیانی ئازادیان بڵاوکردەوە.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیست لە ئەنجامی خەباتی هاوبەشیاندا گۆڤاری "ژیانی ئازاد"یان بڵاوکردەوە.

یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە کاریکاتێر و بە دوای ئەوەشدا لە وتاری ڕۆشنبیری و سیاسیی پێکهاتووە.

یەکەم ژمارەی گۆڤارەکە بە زمانی فەرەنسی بڵاوبۆتەوە و رووی لە گەنجانە و لەگەڵ گەنجان دەدوێت.

گۆڤاری ژیانی ئازاد لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە مارسیلیا و لە رێگەى ئینتەرنێتەوە دەست دەکەوێت.

دەتوانن لە ڕێگەی ئەم میدیای دیجیتاڵ و ئیمەیڵانەی خوارەوە پەیوەندی بە سەرنووسەری گۆڤارەکەوە بکەن:

Mail (SIMK): [email protected]

Facebook: www.facebook.com/Newrozmarseille

Twitter : @Tkns_Marseille

ژ.ت