هاوڵاتیەکی کورد کە لە ئوکراینا دەگەڕایەوە لە تورکیا دەستگیرکرا
محەمەد شەریف چەچەن کە هاوڵاتی تورکیایە و لە ئوکراینا گەڕایەوە تورکیا، دەستگیرکرا.
محەمەد شەریف چەچەن کە هاوڵاتی تورکیایە و لە ئوکراینا گەڕایەوە تورکیا، دەستگیرکرا.
شەڕی نێوان روسیا و ئوکراینا لە چوارەمین رۆژدا بەردەوامە. بە سەدان هاوڵاتی و خوێندکاری تورک لە ئوکراینا لە شارە جیاوازەکان گیریان خواردووە. هاوڵاتیەک بە ناوی محەمەد شەریف چەچەن (٣٠) کە بە زۆر خۆی گەیاندووەتە دەروازەی سنوری کاپی کۆلەی نێوان تورکیا و ئوکراینا، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستگیرکرا.
ئەو هاوڵاتیە بەهۆی نوسینەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سزای بەسەردا سەپێنرابوو. محەمەد شەریف چەچەن خەڵکی ئامەدە و هاوسەرەکەی خەڵکی ئوکراینایە و منداڵێکی هەیە. بە پێی زانیاریەکان هاوسەر و منداڵی چەچەن لەبەردەم دادگای ئەدرنە چاوڕێی ئازادکردنی چەچەن دەکەن.
ف.ق