هاوپەیمانی ژنانی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا
لە هەولێر بە ئامانجی یەکخستنی هێزی ژنان لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی ژنانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا.
لە هەولێر بە ئامانجی یەکخستنی هێزی ژنان لە چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانی ژنانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ژمارەیەک نوێنەری ڕێکخراوەکانی ژنانی هەرێمی کوردستان دامەزرێنرا.
لە شاری هەوڵێر ڕێکخراوی 'ئێمە بۆ گەشەپێدانی مرۆیی هەین' بە هاوکاری ڕێکخراوێکی نەرویجی بە ناوی (ئێن پی ئەی) و ئەنجومەنی باڵای خانمان، هاوپەیمانی ژنانی باشوری کوردستان ڕاگەیەنرا.
بەهار عەلی یەکێک لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانیەکە رایگەیاند، هاوپەیمانی ژنان لە ژنانی چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و وتی، " ڕێکخراو و چالاکوانانی ژنان لەنێو هاوپەیمانیەکە جێی خۆیان دەگرن. ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە هێزی ژنان یەکبخەین و ڕێکخستنێک لەبەرانبەر هەر رووداوێکی کە روودەدات دروست بکەین. بەم رێگەیە یەکسانی و مافی ژنان لە هەریمی کوردستان مسۆگەر دەکرێت."
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، هاوپەیمانیەکە هەم بۆ باشکردنی دۆخی ژنان و هەم بۆ چاودێریکردنی یاسای لەبارەی ژنان دروست کراوە. واتە دەخوازن بزانن کا حکومەت لە رووی پەروەردە، خوێندن، کارکردن و رووەکانی دیکەوە گرنگی بە ژنان دەدات یان نا؟
بەهار عەلی داوای بەهێزکردنی هاوپەیمانی ژنانی کرد و گوتی، "پێویستە خۆمان ڕێکبخەینەوە، ئەنجومەنی باڵای خانمان، لایەنەکانی حکومەت، بەڕێوەبەرایەتی تێکۆشانی توندوتیژی دژی ژنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان، پێکەوە لەدژی توندوتیژی سەر ژنان و نەهێڵانی توندوتیژی هەوڵ بدەن."
ف.ق