تەرمی شەهید داود بە خاک سپێردرا

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهید عەزیز حەمود ئەل داود بەخاک سپێردرا.

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادێ  لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ عەزیز حەمود ئەل داود کە لە ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ لە شارۆچکەی دەشیشە شەهید بوو، بە سەدان لە دانیشتوی شارەکە، بنەماڵەی شەهیدان، نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، ڕیش سپییانی عەشیرەت و هێزە سەربازییەکان بەشداری مەڕاسیمی بە خاک سپاردنەکە بوون کە لە گۆڕستانی شەهیدان لە شەدادێ بەڕێوەچوو.

مەڕاسیم بە ڕێزگرتن و نمایشی سەربازی شەڕڤانانی قەسەدە دەستی پێکرد. پاشان ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری شەدادێ ئەحمەد عەواد سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید کرد و وتی: "سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی شەهیدی هێژا دەکەین، شەهید عەزیز لە کاتی ئەرکی پاراستنی خاک و وڵاتەکەی بە دەستی نامەردان شەهید کرا".

ئەحمەد عەواد ئاماژەی بەوەکرد کە شەهیدان بۆ ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە قوربانی سەختیاندا و گوتی: "دەبێت شەهیدەکانمان و فیداکارییەکانیان بۆ وڵات و ئێمە لەبیر نەکەین".

لە فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاری شەدادێ حاجی ئەل شەیر بەڵێنی دڕێژەپێدانی هێڵی شەهیدانیدا و وتی: "شەهیدەکان لە دڵ و بیرکردنەوەماندان و سەرچاوەی ئازادی ئێمەن".

لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید عەزیزحەمود ئەل داود خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکەی کرا.

تەرمی شەهید بە دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و هەلهلەی دایکان بە خاک سپێردرا.