کاروان هۆرامی مرۆڤێکی تێکۆشەری ڕاگەیاندنی ئازاد بوو، لە ئەنجامی نەخۆشییەک لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٣ لە هەرێمی پاراستنی مەدیا شەهید بوو.
کاروان هۆرامی لە گوندێکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە کەوتە نێو لێگەڕینی ئازادییەوە و بۆ تێکۆشانی ئازادی کوردستان ڕەنجی دا.
لە هەمانکاتدا بە مەبەستی پەرەپێدانی ڕاگەیاندنی ئازادیش تێکۆشانێکی مەزنی ئەنجام دا؛ لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ساڵانێكی زۆر هەواڵساز بوو. پێنوسەکەی بۆ حەقیقەتی گەلەکەی بە کاردەهێنا و وشەکانی وزەی بەرخۆدانی دەبەخشییەوە.
کتێبەکەی بە ناوی 'کاروانی وشە ئازادەکان' لە ئاداری ٢٠٢٤ بڵاوکرایەوە، بۆ ئەو مرۆڤانەی بیانەوێت ژیان، تێکۆشان و کەسێتی کاروان هەورامی بناسن سەرچاوەیەکی گرنگ و سەنگینە. لە کتێبەکەدا وێڕایی باس کردن لە کاروانی کار و تێکۆشانی شەهید کاروان، وێنەگەلێکی هەموو قۆناغەکانی تێکۆشانی شەهید کاروانی تێدایە.
ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە ساڵیادی شەهیدوونی کارواندا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لەگەڵ یادکردنەوەییەدا جەختی لەسەر بەردەوام بوون لەسەر خەباتی ڕاگەیاندنی ئازادی شەهید کاروان کردەوە.
ئاژانسی هەواڵی فورات لە ڕاگەیاندراوەکەییدا خەباتی شەهید کاروانی بە ڕێنیشاندەری ڕاگەیاندنی ئازاد ناوهێناوە و دەڵێت: "شەهید کاروان بەو میراتە ڕاگەیاندنەوەی بۆی بەجێهێشتیین، جگە لە خەرمانێک لە هەواڵ و بابەتی درووستکراوەی ڕاگەیاندن، بووە ڕێنیشاندەری لێگەڕێن بۆ ڕاگەیاندنکارانی نوێی لێگەڕینی حەقیقەت.
ئاژانسی فورات ئاماژەی بەوەدا شەهید کاروان هۆرامی بە زمان، بەرخۆدان و هەڵوێستی شکۆمەندیییەوە بۆ هەمیشە لە یادەوەری گەلدا زیندوو دەبێت گوتی: "وشە و پەیڤەکانی وەک بڵندگۆی تەمەنێک لە گیانبەخشی ئازادی، هەموو کاتێک زیند ڕادەگیرێت."
