هەبەدەهە لە ئایدن لە دژی نوسینگەیەکی پۆستە و گەیاندنی لایەنگرانی دەوڵەت چالاکی ئەنجامدا
هەبەدەهە رایگەیاند،م کە لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن لە بەرامبەر نوسینگەیەکی پۆستە و گەیاندنی لایەنگرانی دەوڵەتی فاشیستی چالاکی سابۆتاژی ئەنجامداوە.
هەبەدەهە رایگەیاند،م کە لە ناوچەی ئەفەلەری ئایدن لە بەرامبەر نوسینگەیەکی پۆستە و گەیاندنی لایەنگرانی دەوڵەتی فاشیستی چالاکی سابۆتاژی ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی مەنفیات ئەلچەلیکی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی دیموکراتیکی گەلان (هەبەدەهە) رایگەیاند، کە بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە ئایدن لە دژی نوسینگەیەکی پۆستە و گەیاندن کە خاوەنداریەکەی بۆ لایەنگران وپشتیوانانی دەوڵەتی فاشیست دەگەڕێتەوە چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "وەک جەنگاوەرانی مەنفیات ئەلچەلیکی هەبەدەهە ئێمە نوسینگەیەکی پۆستە و گەیاندنی لایەنگرانی دەوڵەتی فاشیستمان لە ئەفەلەری ئایدن کردە ئامانج کە خاوەنەکەی لە هێرشە داگیرکەریەکەی سەر عەفریندا پشتیوانی لە دەوڵەتی فاشیستی تورک کردبوو. لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ئاگر لە نوسیگەکە و کۆگاکەی بەربوو، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێکی ناو کۆگاکە بە تەواوەتی سوتا".
هـ . ب