هەبەدەهە: سڵاو لە تێکۆشانی ژنانی ڕاپەڕیو دەکەین

هەبەدەهە بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "سڵاو لە تێکۆشانی هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە پێناو ئازادی و ڕزگاری ژناندا ڕاپەڕیون."

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە ئاماژەی بەوەدا لە بە هەموو شێوەیەک شەڕ لە دژی ماف و دەستەکەوتەکانی ژنان بەردەوامە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە مێژووی سەرهەڵدانی ژنان لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ لە دژی کۆماری دیکتاتۆری دۆمەنیکا دەکات و هاتووە: "توڕەیی خوشکانی میرابێل لە دژی دیکتاتۆری بوو. لە کاتەوە تێگەیشتووین لەوەی ڕزگاری ژنان بە شۆڕشی ژنان دێتە ئاراوە و بەو ئامانجەوە تێدەکۆشیین."

'بانگەوازی لە ژنان دەکەین بەشداری ڕیزەکانی شۆڕشی یەکگرتووبن'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ بەشداربوونی ژنان لە دژی ستەمی پیاوسالاری کراوە، جەختکراوەتەوە لەوەی ڕیزەکانی شۆڕشی یەکگرتوو ڕوحی تێکۆشانی سەرکەوتنە و دەڵێت: "بۆ جیهانی ئازادی ژنان، بۆ ژیانێکی مرۆڤانە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین بەشدرای ناو ڕیزەکانی شۆرشی یەکگرتووی گەلان بن."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەمەوە یادی شەهیدانی ژنی تێکۆشەر بەڕزڕاگیراوە و هاتووە: "بە ڕێز و حورمەتەوە خوشکانی میرابێل و هەموو ئەو ژنانە یادەکەینەوە کە لە ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی ژناندا گەیشتوون بە کاروانی نەمران."