هەبەدەهە: شکاندنی گۆشەگیری دەبێ لە ڕۆژەڤی هەموو کەسدا بێت

هەبەدەهە ڕایگەیاند کە ڕێپێوانی گەملیک بۆ شکاندنی گۆشەگیری گرنگە کە لە ئیمرالیەوە بە هەموو زیندانەکان بڵاوبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "لابردنی گۆشەگیرییەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەبێ ببیتە ڕۆژەڤی هەموو کەسێک."

کۆمیتەی رێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدهە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سیستمی گۆشەگیری و قڕکردن لە ئیمراڵی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. کۆمیتەی بەڕێوەبەری هەبەدەهە سەرنجی بۆ گرنگی ڕێپێوانی گەملیک ڕاکێشا.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

" لە زیندانی ئیمراڵی سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبێت. سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانییە شۆڕشگێڕەکانی دیکە لە زیادبووندایە. لە ماوەی ٢ ساڵ و ٧ مانگی ڕابردوودا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەرنەگیراوە، زیاتر لە ٤ ساڵە ڕێگەیان پێنەداوە لەگەڵ پارێزەرەکانی دیدار ئەنجام بدات، دوایین مافی دیدار لەگەڵ بنەماڵەکەی ٤ ساڵ و ٨ مانگ لەمەوبەر بووە، بەبیانووی ئەوەی یاساکان بەکار ناهێنێ بڕیاری'سزای دیسپلین'ی بەسەردا سەپێنراوە، هۆکاری ئەم بڕیارانەیان بەهۆی"ئەمنیەتەوە" قەد بە پارێزەران نەداوە، لەو هەموو ماوەیەدا دەسەڵاتداری فاشیست و دەوڵەت هێرشەکانی بۆ سەر گەلی کورد، شۆڕشگێڕان، زیندانەکان، گەریلا و هەموو گەلانی ستەملێکراو زیاتر کرد. لەگەڵ هێرشەکان گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش بەردەوام بووە، بۆیە ڕێپێوانی گەملیک بوو بە هێزێکی گرنگ لەدژی گۆشەگیری، هێرش، داگیرکاری و زیندانەکانی جۆری (س) کە سەردەمی نوێ لەساڵی ٢٠١٩دا دروستکراون.

دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە کوردستان و تورکیا بە هەموو توانایەوە لە هەموو بارودۆخێکدا هێرش دەکاتە سەر ڕێکخستنەکان. ڕێپێوان و چالاکی و مانگرتن بە هەموو ئامرازەکانی دەوڵەت قەدەغە دەکرێن. گۆشەگیری، قڕکردن، داگیرکاری، کۆمەڵکوژی و ئاژاوەگیری سیاسەتە سەرەکییەکانی فاشیزمن. توندترین مەرجیان لە زیندانی ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێن. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی تەندروستی و بارودۆخی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەدراوە. هەوڵ دەدرێت هەموو کردەوەکان بۆ ئازادیی کەدەکرێت، پووچەڵ بکەنەوە. بەڵام هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی گەل بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەر چوار لاوە خۆی نیشان داوە. بۆیە ڕێپێوانێکە لە گەملیک بەڕێوەچوو بۆ بڵاوکردنەوەی هەوری ڕەش بەسەر گەلدا دەرفەتێکی گرنگە. پێویستە هەمووان درێژە بەم ڕێپێوانە بدەن و لە هەموو کۆمەڵگا بڵاوەی پێ بکەن. بۆیە بۆ پارچەکردنی گۆشەگیری، پێویستە لە دژی فاشیزم خۆمان بە ڕێکخستن بکەین و تێکۆشانێکی یەکگرتوو گەشە پێبدەین.

ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان بە زانست و چالاکییەکانی ئەم گۆشەگیریەی پارچە کردووە، بە تەنیا هێناویەتیە حاڵەتی زیندانی بوونێکی جەستەیی. ئێستا لەسەر زمانی گەلان ئیتر بیرۆکەی ئازادی جەستەیی ئەو زیاتر لە بەرنامەی کاردایە. ئازادی ئۆجالان ئازادی تورک، کورد و هەموو گەلانە. چونکە تێکۆشان دژی گۆشەگیری تێکۆشانە دژ بە ستەم و تێکۆشانە بۆ ئازادی. سیستەمی گۆشەگیری و قڕکردن کە لە هیچ شوێنێکی جیهاندا نەبینراوە، بە تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان و ڕێکخستنەکان کۆتایی پێدێت. ئەمە ئەرک و بەرنامەیەکی تایبەتە و پێویستە هەمووان خاونداری لێبکەن و پەرەی پێبدەن.

ڕێپێوانی گەملیک ناکرێت تەنها وەک ڕێپێوانێک سەیر بکرێت. لەگەڵیدا توندوتیژی دەوڵەت، گوشار، دەستبەسەرکردن و ڕێگریکردن لەخۆدەگرێت. سەرەڕای ئەو هەموو گوشارە، ئەم ڕێپێوانە دەربڕینی چارەنووسی هاوبەشی گەلانە دژی فاشیزم. کۆبوونەوەی هەزاران کەسی لە گەملیک و بەشداری پەرلەمانتارانی گەل لە گۆڕەپانەکاندا واتا ئیرادەی ملیۆنان کەس. هەر دروشمێک کە بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرزکرایەوە، هەر بەربەستێک کە تێکشکێدرا ئازادی گەلان نزیکتر کردەوە. ورەی جەنگاوەر، گەریلا و هەموو شەڕڤانانی شۆڕشگێڕ بەرز دەکاتەوە.

هەرکات سیاسەتی گۆشەگیری قووڵبوونەوە، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زیندانەکانی جۆری (س) زیاد دەکات. چونکە دەیانەوێت ئەو شتەی لە زیندانەکانی جۆری (ف) نەیانتوانی بیکەن لەوەێ بە ئەنجامی بگەیەنن. دەیانەوێت زیندان و زیندانییەکان جیابکەنەوە، هەروەک چۆن دژی هەموو کۆمەڵگا کردوویانە. بۆ ئەوەی نەزانن کێیە و کام زیندانی لەودیوی دیوارەکەیەوەیە، هەوڵ دەدەن کۆمەڵگەیەکی زیندانی دابەشکراو و بێ ڕێکخستنی دروست بکەن و هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ ئەمە دەکەن. زیندانەکان ئاوێنەی کۆمەڵگان. هێرش بۆ سەر کۆمەڵگا سەرەتا لە زیندانەکاندا دەست پێدەکات                            .

ئاستی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی لە زیندانەکانی تورکیا و کوردستان بەرزە. لە کاتێکدا زیندانەکان دەتوانن ڕۆژەڤەێک لە وڵاتێکدا دروست بکەن، لەهەمان کاتدا دەتوانن بەرنامەی کارە کۆمەڵایەتییەکان قووڵتر بکەنەوە. بۆ ئەمەش پێویستە پێشوازی لە بەرخۆدانی زیندانەکان بکرێت و لیپرسینەوە لە مەسەلەی شۆڕشگێڕە کوژراوەکان بکرێت و ئاستی ڕێکخستن بوونێکە بەدەست هاتووە بەردەوام بەرز ڕابگیرێت. لە بەرامبەر گۆشەگیری و کۆمەڵکوژییەکانی فاشیزمدا، پێویستە لە هەموو هەلومەرجێکدا پشتیوانی بەرخۆدانی زیندانەکان بین. چونکە دەوڵەتی فاشیست ناتوانێت ئامانجەکەی بپێکێ تا نەتوانێت شۆڕشگێڕانی ناو زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆنترۆڵ بکات. بە دوورخستنەوەی بکوژان و دوژمنانی گەل و کۆنتراکانی نێو زیندانەکان لە لایەکی ترەوە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئیرادەی شەقامەکان دەدات، هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانمان زیاتر دەکات. دەیانەوێت هێزە شۆڕشگێڕە یەکگرتووەکان و هێزی ئازادی گەل لە شەقامەکاندا بێ کاریگەر بکەن. لە کاتی ڕێپێوانەکەی گەملیک و دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەنە گەملیک، هێزی کۆنترا و ئاژاوەگێڕ ڕێکدەخرێن. بەڵام هەوڵەکانیان تێکشا و گەل گەیشتە گەملیک. ئێمە سەرکەوتین.

گەلی تورکیا و کوردستان سەردەمێکی نوێ دەست پێدەکەن. تێکۆشان دژی فاشیزم بە شێوەیەکی ڕێکخستنی گەشە دەکات. تێکۆشان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە لە ڕۆژەڤی هەموو کەسێکدا بێت. ژیانێک کە بەرنامەی ڕۆژانەی تێدا نەبێت، تێکۆشانی ڕاستەقینە ناهێنێت. تێکۆشانێکە گەریلا و جەنگاوەران بە گشتی گەل لە هەموو بوارێکدا ئەنجامی دەدەن پێویستە بە زووترین کات بگاتە ئامانجی خۆی. بۆیە ڕێپێوانی گەملیک هەنگاوێکی گرنگە بۆ ،هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمراڵی کە بۆ هەموو زیندانەکان تەشەنەی کردووە. دەبێت ئەم ڕێپێوانە بگۆڕدرێت بۆ ئیرادەیەکی گەورەتر و لە هەموو بوارەکاندا بخرێتە بەرنامەی کاری ڕۆژانە.

لە ئێستا بەملاوە هەر هێرشێک دژی زیندانیان بە چالاکی گەریلا و جەنگاوەرەکان بە هۆشیارییەوە وەڵام دەدرێتەوە. هێزی لێپرسینەوە زیاتر بەهێزتر دەبێت. دەنگی ئەو شۆڕشگێڕانەی لە زیندانەکانی فاشیزمدا ڕاگیراون و سەریان دانەنواندووە، بە سزای ژووری تاکە کەسی دەیانەوێ بیانشکێنن. گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵدەگیرێت و ئازادی جەستەیی بۆ مسۆگەر دەکرێت. بۆ بەدیهێنانی ئەو مافانە، ڕێپێوانی گەملیک وێستگەیەکی گرنگە.

بەم ڕێپێوانە داواکارییەکانی هەموو کۆمەڵگا دەبێتە یەک. ئەوە شۆڕشی یەکگرتنە کە ڕێکخستن بۆ ئەم داواکاریانە و داوای لێپرسینەوەیان لێدەکات و بەرەو سەرکەوتنیان دەبات. ئێستا ڕۆژ ڕۆژی گەورەکردنەوەی ئەم داواکاریانەیە."