هەدەپە داوای کرد دۆزی داخستنی حیزبەکەیان بۆ دوای هەڵبژاردن دوابخرێت

هەدەپە جارێکی دیکە داوای لە دادگای دەستووری کرد، کە دۆزی داخستنی هەدەپە بۆ دوای هەڵبژاردن دوا بخرێت.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو ڕوویەکەوە دەبێتە ڕۆژەڤ و ئەجێندای سەرەکیی تورکیا و کوردستان. هەدەپەش سەرباری دۆزی داخستنی، کە لە دژی کراوەتەوە، بەڵام وەک پارتی سەرەکیی هەڵبژاردن سەیر دەکرێت.

داواکاری گشتیی کۆماریی دۆزی داخستنی دژی هەدەپە کردەوە. ئەم دۆزە لە دادگای دەستووریدا بەردەوامە. هەدەپە داواکارییەکی نوێی بۆ دادگای دەستووری ناردووە. هەدەپە بۆ ئەوەی دوا بڕیار لەسەر دۆزەکە بکەوێتە دوای هەڵبژاردن لە ١٦ی کانوونی دووەمدا داوای لە دادگای دەستووری کرد، بڕیارکەی بخاتە دوای هەڵبژاردن.

دوای ئەوەی ئەم داواکارییە ڕەتکرایەوە، هەدەپە ئەم جارەیان بە داواکاریی ئەوەی، کە دۆزەکە دوای بومەلەرزەکە ئەنجام بدرێت و ئەوەش بۆ ئەوە بوو، کە کاتی بەرگریکردنی زارەکی لە خۆی، بۆ دوای ٣ مانگ دوابخرێت. دادگای دەستووری داواکارییەکەی هەدەپەی هەڵسەنگاند و بۆ بەرگریی زارەکی، دۆزەکەی بۆ ماوەی ماوەی مانگێک دواخست و بەوەش ڕۆژی ١١ی نیسان دەبێتە ڕۆژی ئەو بەرگریکردنە.

دوای ئەوەی بەرنامەی هەڵبژاردن ڕاگەیەندرا، هەدەپە بۆ ئەوەی دۆزی دواخستنەکەی بۆ دوای هەڵبژاردن بمێنێتەوە، دووەم سەردانی نوێی بۆ دادگای دەستووری کرد و داوایکرد، دۆزی داخستنەکە بۆ دوای هەڵبژاردن دوابخرێت.

کۆمسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤ لە ناو هەدەپەدا داواکارییەکەی ئامادەکردووە و لە سەردانەکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەستەمە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بتوانن بە شێوەیەکی زارەکی بەرگری لە خۆیان بکەن و بۆ ئەوەش داوایکردووە، کاتی بەرگریکردنی  زارەکییان بۆ دوای هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار دوابخرێت.

ژ.ت