هەدەپە و پارتی چەپی سوید بریاری پتەوکردنی پەیوەیندیەکانیاندا
شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ سەرۆکی نوێی پارتی چەپی سوید و ئەندامانی پارتەکە کۆبووە.
شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، لەگەڵ سەرۆکی نوێی پارتی چەپی سوید و ئەندامانی پارتەکە کۆبووە.
هەدەپە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شاندێکی هەدەپە بە سەرۆکایەتی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی پارتەکە و ئەندامێتی فەلەکناس ئوجا وتەبێژی کۆمسیۆنی کاروباری دەرەوەی هەدەپە، دەرویش چیمەن نوێنەری ئەوروپای هەدەپە، لەگەڵ پارتی چەپی سوید بە سەرۆکایەتی نۆشی دادگۆسترا بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبووە.
هەدەپە باسی ئەوەی کرد کە لە کۆبونەوەکەدا کە جۆنسۆن فرانارڤە سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی لۆتا، هاکان سەڤننەلینگ پەرلەمانتاری پارتی چەپ و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتەکە و یەکبوون ئاڵپ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری فۆرمی چەپی نێونەتەوەیی سوید و کاتژمێرێک بەردەوام بوو. پەیوەندیەکانی هەردوولا گۆتوبێژکراوە.
هەروەها لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی پەیوەندیەکانی تورکیا و یەکێتی ئەوروپا و رووداوەکان کە لە تورکیا روودەدەن، قسە کراوە. لە رووی جێبەجێکردنی یاساکاندا هەردوو هاوبیر بوون و باسی بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان کراوە.
ف.ق