هەدەپە یادی رۆژنامەنووس مەتین گۆکتەپەی کردەوە
هەدەپە لە ساڵیادی کوژرانی مەتین گۆکتەپە پەیامنێری رۆژنامەی ئەڤرەنسەل دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سڵاو لە هەموو رۆژنامەنووسانی ئازاد دەکەین، کە لە سەر رێگەی راستیدا کار دەکەن و تێدەکۆشن".
هەدەپە لە ساڵیادی کوژرانی مەتین گۆکتەپە پەیامنێری رۆژنامەی ئەڤرەنسەل دا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "سڵاو لە هەموو رۆژنامەنووسانی ئازاد دەکەین، کە لە سەر رێگەی راستیدا کار دەکەن و تێدەکۆشن".
٢٦ ساڵ بەسەر کوشتنی پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل مەتین گۆکتەپەدا تێدەپەڕێت. بە بۆنەی ساڵیدای کوژرانی رۆژنامەنووس مەتین گۆکتەپە هەدەپە پەیامێکی بڵاوکردەوە.
گۆکتەپە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦دا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کوشتنی ئۆرهان ئۆزەن و ڕەزا بۆشباش لە زیندانی عومرانیە، رۆیشت بۆ ناوچەی عەلی بەی کۆی، بەڵام بەهۆی ئەوەی "کارتی ڕۆژنامەگەریی زەرد"ی نەبوو رێگریی لێکرا. گۆکتەپە پێداگر بوو لەسەر بەدواداچوونەکەى و هەوڵی دا هەواڵ ئامادە بکات و رووداوەکە رووماڵ بکات، بەڵام دەستگیرکرا و لەگەڵ سەدان کەس برایە هۆڵی وەرزشیی ئەیوب بۆ ئەشکەنجەکردنی بە کۆمەڵ. گۆکتەپە لەوێ لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
تەیب تەمەل جێگری هاوسەرۆکی گشتی بۆ کاروباری میدیا و بڵاوکردنەوە و پروپاگەندە، بە بۆنەی ساڵیادی کوژرانی پەیامنێری رۆژنامەی ئەڤرەنسەل مەتین گۆکتەپە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
تەمەل رایگەیاند، لەسەر ئەم جوگرافیایەدا لە کەسایەتیی مەتین و سەدان ڕۆژنامەنووسی دیکەدا، ڕاستی و بنەماکانی میدیای ئازاد لە ناو دەبرێن.
تەمەل راشیگەیاند، حکومەت دەیەوێت لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی راستییەکان شوێنێک بۆ درۆکردن دروست بکات و وتی: "لەبەر ئەوەش ڕۆژنامەنووسان هەمیشە کراونەتە ئامانج. بەداخەوە مەتین نە یەکەم و نە کۆتا بوو.
بەم بۆنەیەوە بەڕێزەوە یادی پەیامنێری ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل مەتین گۆکتەپە دەکەمەوە. لە یادی ٢٦ ساڵەی کوژرانیدا بە رێزەوە سڵاو لە هەموو ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژنامەگەریی ئازاد دەکەم، کە لەسەر ڕێگای ڕاستین و لەسەر ئەو رێگاکە کار دەکەن و تێدەکۆشن".
ژ.ت