هەفتەی دووهەمی چالاکی دانیشتن لە دژی داگیرکاری و قڕکردن کۆتایی هات

لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا هەفتەی دووهەمی چالاکی دانیشتن لەدژی داگیرکاری و قڕکردن کە بڕیاروایە بۆ ماوەی ٤ هەفتە دەوام بکات، کۆتایی هات.

چالاکی دانیشتنی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ئەورووپا  لە چوارچێوەی هەڵمەتی ' لە دژی داگیرکاری و قڕکردن هەر شوینێک زاپ، مەتینا و ئاڤاشینە؛ کات کاتی ئازادیە' ڕۆژی ١٢ی گولان لە شاری ستراسبوورگی فەرانسا دەستیپێکردبوو، ئەمرۆ چالاکی هەفتەی دووهەم کۆتایی هات.

چالاکییەکە کە لەهەمان مەیدانی چالاکی ئێشکگری ئازادی لەبەردەم بینای ئەورووپا بە هاوکاری ٧٨ڕێکخراوەی کوردستانی و تورکی دەوام دەکات،هەوڵدان بۆ داگیرکاری دەوڵەتی تورک و قڕکردنی کوردان ئیدانە کرا.

کوردان و دۆستەکانیان بەشداری چالاکییەکە بوون، بێدەنگی ڕێکخراوەکانی ئەورووپا و لە سەرووی هەمووانەوە سی پی تی لە هەمبەر گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئیدانە کرا، داوا لەگەل کرا کە لەدژی فاشیزم تێکۆشان بکەن.

ک-ش