كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه- HBDH) به راگه‌یه‌نراوێك، ئیراهیم كاپاكایا، حه‌قی قه‌رار و چوار كه‌سه‌كه‌ی به بیرهێنایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "كه‌سایه‌تیه‌كانی تێكۆشانی ئازادی و سۆسیالیزممان، شۆڕشی ئێمه له توركیا و كوردستان، له شه‌قامه‌كان، له خاڵه‌كانی پشكنین، له سه‌نگه‌ره‌كان، له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كان، له زیندانه‌كان به چالاكی شۆڕشگێڕی مێژوویان نووسیه‌وه".
راگه‌یه‌نراوه‌كه به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو، "نه‌مرانی ئێمه، وه‌ك هێمای بێ هاوتای ئیراده، بڕوا و سه‌ربه‌رزی، شكۆ و به‌های شۆڕشگێڕی، وه‌ك خۆرێك به‌رزده‌بنه‌وه و رێگامان رووناك ده‌كه‌نه‌وه.
١٨ی گوڵانی ١٩٧٣ له زیندانی ئامه‌د ئیبراهیم كایپاكایا بووه ناوی به‌رخودان. له ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌دا سه‌ری دانه‌نه‌واند، به بڕیارداری وئ یراده‌یه‌كی پۆڵایین كه به‌رخودانی گۆڕی بۆ هونه‌ر، سه‌ری به‌خشی به‌ڵام نهێنی نه‌دركاند. بووه یه‌كێك له رێبه‌رانی تێكۆشانی یه‌كگرتووی توركیا و كوردستان".
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "كاتێك ساڵ بووه ١٩٨٢، له ١٨ی گوڵاندا له زیندانی ئامه‌د ئه‌مجاره نۆره‌ی نوسینه‌وه‌ی مێژوو گه‌یشته چوار كه‌سه‌كه. فه‌رهاد كورتای، ئه‌شره‌ف ئانیك، نه‌جمی ئۆنه‌ر و مه‌حمود زه‌گین كه وه‌ك چوار كه‌سه‌كه جێی خۆیان له مێژووی شۆڕشی ئێمه‌دا گرتووه، ئاڵای به‌رخودانیان به‌رزكرده‌وه. به ئاگری جه‌سته‌یان، له دژی هێرشی كۆلۆنیالیستی، خۆبه‌ده‌ستوه‌دان و خیانه‌ت به شكۆوه باڵایان به‌رزكرده‌وه".
له راگه‌یه‌نراوی هه‌به‌ده‌هه‌دا هاتووه، "پراكتیكی به بڕیارداری، ئیراده و گیانبازی هاوڕێ ئیبراهیم، پێشه‌نگانی شۆڕشگێڕانی ٧١، چواركه‌سه‌كه و حه‌قییه‌كان، له رێپێوانی شۆڕشی ئێمه رێنیشانده‌رن بۆمان".
له كۆتایی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، مه‌شغه‌ڵی چواركه‌سه‌كه، به‌رخودانی كایپاكایا له شۆڕشی به‌رخودانمان به‌ڵێنی سه‌ركه‌وتنه".
هـ . ب