هەپەگە: لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بە چەکی کیمیایی ٥ گەریلا شەهید بوون
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی وەرخەلێ، پێنج گەریلامان شەهیدبوون.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی کیمیایی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی وەرخەلێ، پێنج گەریلامان شەهیدبوون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر کردەوە دژمرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە هەموو یاساکانی شەڕ پێشلدەکات، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ئێوارەی ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەوە، سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی بە چەکی قورس گۆڕەپانی بەرخۆدانی وەرخەلێی بۆردوومانکرد و ویستی پێشڕەوی بکات، لە ئەنجامی دەستێوەردانی جەنگاوەرانمان، پێکدادان ڕوویدا و داگیرکەران نەیانتوانیی پێشڕەویی بکەن، سوپای تورک بە چڕیی چەکی کیمیایی لەدژی مەیدانەکانی بەرخۆدان بەکاردێنێت و هەموو پێوانەکانی نێونەتەوەیی شەڕی پشتگوێ خستووە، سەرەڕای هەموو هێرش و بانگەوازییەکان بۆ ڕادەستبوون، جەنگاوەرانمان لە وەرخەلێ بە ئیرادەی جەنگاوەری ئاپۆیی، درێژە بە بەرخۆدانی مێژووییان دەدەن.
هەروەها هاتووە: ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانە داگیرکەرانەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، کە لە شەوی ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ـەوە، لەدژی هەرێمەکانی، زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکردووە، ڕووبەڕووی یەکێک لە بەرخۆدانە مێژووییەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بووەتەوە، دەوڵەتی تورکی تاوانباری شەڕ، کە نەیتوانیوە ئامانجە چەپەڵەکانی بپێکێت، بۆ ئەوەی گەمارۆکان بشکێنێت، لە ئاسمان و زەمینەوە ناوچەکانی بەرخۆدان دەکاتە ئامانج، بەڵام هەموو هێرشەکانی بە وەستایەتی پوچەڵ کراونەتەوە، دەوڵەتی تورک کە نەیتوانیی بەمشێوەیە ئەنجام وەرگرێت، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی قەدەغەکراو، هەموو تاوانێکی شەڕ و تاوانی دژەمرۆڤانەی ئەنجامداوە، سەرەڕای هێرشە چەپەڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هەڤاڵانمان لەژێر قورسترین بارودۆخدا، لە وەرخەلێ بەرخۆدانێکی بەشکۆ دەکەن، لەدژی داگیرکارییەکان بەرخۆدان بەرز دەکەنەوە و بە کردەوەیەکی بێوێنە، جارێکی دیکە نیشانیاندا، کە جەنگاوەری شایستەی ڕێبەرمان و شەهیدی ئێمە و گەلەکەمانن، هەڤاڵانمان؛ “جومالی، چاڤڕێ، ئارام، ماهیر و دلڤان” کە سەربەرزیی تێکۆشانی ئازادیمانن، لە هێرشە کیمیاییە نامەردانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە لە وەرخەلێ، تا دوا هەناسە بەرخۆدانیان کرد و چوونە کاروانی نەمرانەوە، بەرخۆدانی شەهیدانی پیرۆزمان و زانیاریی لەسەر ناسنامەیان، بە بەرفراوانی و دواتر بۆ گەلی وڵاتپارێزمان کە عەگیدەکان دەخولقێنن و بۆ ڕای گشتی ئاشکرادەکرێت.
بەردەوامیی ڕاگەیەندراوەکەش بەمشیوەیە هاتووە:
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١١:٢٠ خولەکی پێشنیوەڕۆ، زنجیرە گردەکانی کۆردینە، لە ناوچەی پیربولات، لەلایەن هێزەکانمانەوە بە چەکی قورس کرایە ئامانج، لەم چالاکییەدا ئامانجەکان کە دیاریی کرابوون پێکران.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، داگیرکەران لە قەڵای بێدەوێ لەلایەن گەریلاکانی یەژاستارەوە کرانە ئامانج، ڕۆژی دوای ئەوەش کاتژمێر ٠٦:٥٥ خولەکی بەیانی، داگیرکەران لە گردی شەهید سەرخۆبوون بە چەکی قورس کرانە ئامانج، ئامانجە دیارییکراوەکان پێکران و لەسەر ژمارەی کوژراو بریندارەکان، زانیاریی ڕوون دەستنەکەوتووە.
لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانیش هاتووە:
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٥٠ بۆ ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی بانیستا و تابوری عەرەبانیان لە ئاڤاشین بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ٠٧:٠٠ی ئێوارە، فڕۆکە جەنگییەکان، کانی سەرکێ، یەکمەلێ و چەمانکێ-یان لە گارە و گوندی چەم ڕۆبۆتکی بۆردوومانکرد.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەکی بەیانی و ٠٢:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠ی دوانیوەڕۆ، فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی بانیستا و تابوری عەرەبانیان لە ئاڤاشین بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ٠٩:٣٠ خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان، ناوچەی تیپی Tـیان لە زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، کاتژمێر ٠٨:٣٠ بۆ ٠٩:٣٠ خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکان، بەسەر مەرڤانۆس، تابوری عەرەبان، وەرخەلێ، گردی سۆر، گردی سپی و گردی سلێمان لە ئاڤاشین سووڕانەوە، هاوکات گردی شەهید ڕزگار و وەرخەلێ بۆردوومان کران."
ف.ق