هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد

هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد، کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ئەنجامی هێرشێکدا شەهیدبووە و لەو بارەوە رایگەیاند، "هاوڕێمان دەمهات جەنگاوەرێکی ئاپۆیی بوو، راستیەکی تێکۆشانی لەپاش خۆی بەجێهێشت، کە هەرگیز لەبیرناکرێت".

راگەیەندراوەکەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:

"هاورێمان دەمهات ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا چووە کاروانی شەهیدانەوە.

هاوڕێمان دەمهات کە بەو کەسایەتیەی خۆیەوە کە جەوهەرەکەی لە گەلی بۆتانەوە سەرچاوەی دەگرت و بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و بە پەیوەندی هاوڕێیانەی پەکەکە بناغەیەکی پتەوی سازکرد، بووە جەنگاوەرێکی قارەمان، لە سەرەتای بەشداربوونیەوە تا دوا هەناسەی گەریلایەتی سەرکەوتووی بە ئامانج گرت. بۆ ئەوەش هێندەی لە بوارەکانی سەربازی و ئایدۆلۆژیکدا پێشخست، بە هەمان شێوە لە سەر هێڵی گیانبازیش خۆی بەرەوپێش برد و لە هەموو ساتەکانی ژیانیدا بۆ ئەوەی ئاستی جەنگاوەری خۆی لە پراتکیشدا نیشان بدات، یەکجار هەوڵیدا. هاوڕێمان دەمهات کە رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر راستیی تێکۆشانی درک پێکرد، لەبەر ئەوە بەردەوام رووی لە باکوری کوردستان بوو. هاوڕێمان دەیزانی کە ئەو سەرکەوتنەی لە باکوری کوردستان بەدەستدەهێنرێت سەرکەوتنی تەواوی کوردستانە و بۆ ئەوەی لەو گۆڕەپانەدا تێبکۆشێت بە تامەزرۆییەکی گەورەوە هەوڵەکانی خستەکار. هاوڕێمان دەمهات کە وەک جەنگاوەرێکی ئاپۆیی خۆی بە تەواوەتی بۆ تێکۆشان بەخت کردبوو، لە کوێ پێویستی بکردایە، دەیویست لەوێ بێت و هەموو کات هەوڵی دەدا کە بەرپرسیارێتی خۆی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە بەجێبگەیەنێت. هاوڕێمان دەمهات کە بەو تایبەتمەندیانەی خۆیەوە بۆ هەموو هاوڕێیانی بووە جەنگاوەری ئاپۆیی نمونەیی، لە پاش خۆی راستیەکی تێکۆشانی بەجێهێشت کە هەرگیز لەیاد ناچێت.

وەک هاوڕێیانی بەڵێن دەدەین کە ئێمە ئەو تێکۆشانەی ئەو رادەستی ئێمەی کردووە، بگەیەنینە سەرکەوتن و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاوڕێمان دەمهات دەکەت.

ناسنامەی هاوڕێمان دەمهات:

ناسناو: دەمهات سلۆپی

ناو و پاشناو: دەنیز شەن

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: مریەم- محەمەد شیرین

شوێن و کاتی شەهیدبوون: ٩ی تشرینی دوومەی ٢٠٢٤/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا