هێرشە داگیرکارییەکان لە دویسبۆرگ شەرمەزارکران
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە و بێدەنگی نێونەتەوەیی لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا.
هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە و بێدەنگی نێونەتەوەیی لە دویسبۆرگ شەرمەزارکرا.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە شاری دویسبۆرگ و ئەسەن و دۆرتموندی ئەڵمانیا، لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی دویسبۆرگ کۆبوونەوە و هێرشە داگیرکارییەکان لە هەرێمی پاراستنی مەدیا و باشووری کوردستان، وە لە کەسێتی پەدەکەدا هێڵی خیانەتیان بە گردبوونەوەیەک شەرمەزار کرد.
گردبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستی پێ کرد، پاشان هاوسەرۆکی فەد-مەد، ئەحمەد کۆبانێ قسەی کرد.
کۆبانێ دووپاتی کردەوە، دەوڵەتی تورک زیاتر لە سەدەیەکە لەڕێگەی سیاسەتی قڕکردنەوە لەسەر گەلان، درێژە بە هەبوونی خۆی دەدات، بە پشتگیری پەدەکە کۆمەڵکوژی دژی کوردان ئەنجام دەدات. کۆبانێ ئاماژەی بەوە کرد، پێویستە دژی داگیرکاری و فاشیزمی تورک دەست بە جووڵە بکرێت.
کۆبانێ ئاماژەی بەوە کرد ئامانجی ئەم هێرشانە لەناوبردنی ئازادی و دەسکەوتەکانی گەلی کوردە، گوتی: "داگیرکاری و قڕکردن بەشێکە لە سیاسەتی دەوڵەتی تورک دژی کوردستان. دەوڵەتانی هەرێمی و هێزە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر ئەم هێرشانە بێدەنگن و بەشێوەیەکی چالاکی پشتگیری لێ دەکەن. ئامانجیان پارادایمی ژیانی هاوبەشی عەبدوڵا ئۆجالان لەناوببەن و ڕێگەی ئازادی گەلی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوین و مرۆڤایەتی دابخەن".
لە چالاکییەکەدا چەندین جار درووشمی "بە داگیرکاری بڵێ نا، مرۆڤایەتی بپارێزە" و "سوپای تورک کوردستان جێبهێڵە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بمرێت خیانەت" بەرزکرایەوە.