هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە درێسدن ئیدانە کران
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.
چالاکوانانی تەجەشە و تەکۆژن لە شاری درێسدنی ئەڵمانیا بە رێکخستنی چالاکییەک هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.
گەنجان لە چوارچێوەی بانگەوازی 'با هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان راوەستێت' کۆبوونەوە و پۆستەریان لەبارەی داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورک هەڵدا. گەنجان بۆ ئەوەى سەرنجەکان رابکێشنە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراویان بڵاوکردەوە.
گەنجان بۆ ئەوەى نامە بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرن ستاندیان دانا و دەستیان بە کۆکردنەوەى نامە و ئیمزا کرد. گەنجان بە بەردەوامی دروشمەکانی "گەنجان فیدایی رێبەر ئاپۆن" "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان دەوتەوە.
ژ.ت