هێرشەکانی داگیرکاری لە دارمشتات و میونیخ شەرمەزارکران

هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان لە شارەکانی دارمشتات و میونیخی ئەڵمانیا، شەرمەزار کران.

میونیخ

کوردەکان لە شاری میونیخی ئەڵمانیا کۆبوونەوە و داوایان لە دامەزراوە نێونەتەوەییەکان کرد فشارەکان بۆ سەر دەوڵەتی تورک زیاتر بکەن تاوەکو هێرش نەکاتە سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان.

کوردەکان لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری گەنجانی میونیخ و (دەکەتەمە) لە گۆڕەپانی ستاچوس کۆبوونەوە و لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشەکانیان شەرمەزار کرد.

کاتی چالاکییەکە درووشمەکانی "بەسە کۆمەڵکوژی لە کوردستان" و "شەهید نامرن" و "بمرێ خیانەت" بەرزکرانەوە.

دارمشتات

کوردان لە دارمشتات هێرشی دەوڵەتی تورکیان بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان شەرمەزار کرد.

کوردان لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە لوزەن پلاتزا لە ناوەندی شارەکە گردبوونەوە، بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان خولەکێک وەستان.

لە ڕاگەیاندراو و گفتوگۆکانی ئەوێدا، ئاماژە بەوە کرا، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان تاوانی دژی مرۆڤایەتییە.

چالاکوانان بەبێ وەستان درووشمەکانی "ئەردۆگانی بکوژ" و "بژی ڕۆژئاوا"یان بەرزکردەوە.