هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە دوسێلدۆرف شەرمەزارکران

لە شاری دوسێلدۆرفی ئەڵمانیا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان شەرمەزارکران.

ژمارەیەک چالاکوان لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لەبەردەم وێستگەی شەمەندەفەری دوسێلدۆرف گردبوونەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر ڕۆژئاوا و باشوری کوردستان شەرمەزار کرد. چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکاندا گیانیان لەدەستداوە دەستیپێکرد و ڕاگەیاندراوەکان خوێندرایەوە.

لە چالاکییەکەدا چەند جارێک درووشمەکانی "شەهید نامرن" و "دەوڵەتی تورک لە کوردستان هەڵدێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرانەوە.