هەوڵ دەدرێت مافی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارێکی هەدەپە بسەندرێتەوە
لەدژی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە بەهۆی وێنەیەک کە ٨ ساڵ لەمەوبەر گیراوە، ئاکەپە دۆسیەیەک ئامادە دەکات.
لەدژی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە بەهۆی وێنەیەک کە ٨ ساڵ لەمەوبەر گیراوە، ئاکەپە دۆسیەیەک ئامادە دەکات.
بەهۆی ئەوەی ٨ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ ڤۆڵکان بۆرا گەریلای هەپەگە وێنەی گرتووە، ئاکەپە دەیەوێت لەدژی سەمرا گوزەل پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد دۆسیەیەک ئامادە بکات و پارێزبەندی لێبسەنێتەوە.
داواکاری کۆماری ئەنقەرە بە بیانوی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' دۆسیەی لەدژی سەمرا گوزەل جووڵاندووە و بۆ وەزارەتی دادی ڕەوانە کردووە. چاوەڕێ دەکرێت دۆسیەکە بۆ لیژنەی گشتی پەرلەمانی تورک ڕەوانە بکرێت.
گوزەلی هەدەپەیی لە ساڵی ٢٠١٤دا وێنەی لەگەڵ گەریلای هەپەگە گرتبوو کە ئەو کاتە سەردەمی پرۆسەی چارەسەری بوو. گوزەل رایگەیاند، ٥ ساڵ لەمەوبەر دەست بەسەر ئەو وێنانەدا گیراوە و نابێت ئێستا وەک بیانو بۆ پیلانگێڕی بەکاربهێنرێت.
ف.ق