حوزنی حەسەن عومەر پێشەوای ئایینی کۆمەڵگەى ئێزدی کۆچی دوایی کرد
حوزنی حەسەن عومەر وڵاتپارێزی کورد و پێشەوای ئایینی کۆمەڵگەى ئێزدی کۆچی دوایی کرد، کە ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بوو.
حوزنی حەسەن عومەر وڵاتپارێزی کورد و پێشەوای ئایینی کۆمەڵگەى ئێزدی کۆچی دوایی کرد، کە ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بوو.
کەسایەتی و پێشەوای ئایینی کۆمەڵگەى ئێزدییەکان حوزنی حەسەن عومەر ماوەیەکی زۆر بوو بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە ژێر چاودێریی پزیشکدا بوو و چارەسەری بۆ دەکرا، بەڵام دوێنێ ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ کۆچی دوایی کرد.
پێشەوای ئایینی حوزنی حەسەن عومەر لە گوندی تل خاتونکێ لە ناوچەى تربەسپیی رۆژئاوای کوردستان لە دایکبوو بوو و بەهۆی گوشار و زۆرداریی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی ١٩٧٩ کۆچی کردبوو بۆ ئەڵمانیا.
وەک دڵسۆزێکی کۆمەڵگەى خۆی و گەلی کورد تاوەکو دوا ساتەکانی ژیانی دڵسۆزی بزووتنەوەى ئازادیی کورد بوو.
بە تایبەتی بۆ پاراستنی باوەڕ، کولتور، رۆشنبیری و زمانی کۆمەڵگەى ئێزدی لە ئەوروپا بۆ بە رێکخستنکردنیان بە شێوەیەکی چالاک لە ناو رێکخراوە ئێزدی و کوردستانییەکاندا تێدەکۆشا.
پێشەوا حوزنی حەسەن عومەر ماوەیەک هاوسەرۆکایەتیی فیدراسیۆنی کۆمەڵەکانی ئێزدیی لە ئەستۆ بوو. لە هەمان کاتدا بە ناوی کۆمەڵگەى ئێزدی، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بوو.
بڕیارە تەرمی پێشەوا حوزنی حەسەن رەوانەى تربەسپی بکرێتەوە و لە گۆڕستانی دیارێ فەلەکێ لە گوندی ئۆتلجە بە خاکبسپێردرێت.
چاوەڕێ دەکرێت لە تربەسپی و ئەڵمانیا پرسە بۆ حوزنی حەسەن عومەر پێشەوای ئایینی کۆمەڵگەى ئێزدی دابنرێت.
ژ.ت