'هیچ کەس ناتوانێت بەرخودانی ئێزدییەکان تێکبشکێنێت'
چالاکوانانی مانگرتنی بێسنوور لە کامپی لاڤریۆ لە یونان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد و رایانگەیاند، هیچ کەس ناتوانێت بەرخودانی کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کورد تێکبشکێنێت.
چالاکوانانی مانگرتنی بێسنوور لە کامپی لاڤریۆ لە یونان هێرشەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر شەنگال ئیدانە کرد و رایانگەیاند، هیچ کەس ناتوانێت بەرخودانی کۆمەڵگەى ئێزدی و گەلی کورد تێکبشکێنێت.
چالاکیی مانگرتن لەکامپی لاڤریۆ لە یونان بە پێشەنگایەتیی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ، بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە - ئە) و ناوەندی رۆشنبیریی کوردستان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و هەموو ٥ رۆژ جارێک چالاکییەکە لەلایەن دەستەیەک مانگرتووی نوێوە بەڕێوەدەچێت. چالاکییەکەیان ئێستا لە رۆژی ٢٢٧هەمیندایە و بە مەراسیمێک چالاکیەکە لەلایەن دەستەى ٤٦هەمینەوە وەرگیرا و درێژەى پێ دەدرێت.
چالاکوان عیزەت تۆپاگجی وتەیەکی پێشکەشکرد و سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و وتی، "ئێمە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر شەنگال بە توندی ئیدانە دەکەین. ئەو هێرشە دڕندانانە بۆ سەر گەلی مەدەنی ئەنجام دەدرێن و بارزانی و دەوڵەتی عێراق لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا هیچ ناڵێن و ئەوانیش هاوکاری ئەوانن. ئێمە ئەوانە ئیدانە دەکەین. هیچ کەس ناتوانێت بەرخودانی گەلی کورد و هەروەها بەرخودانی گەلی شەنگال وبەرخودانی ئێزدییەکان تێکبشکێنێت. بمرێ خیانەت و بژی کوردستان".
چالاکییەکە دوای پێشکەشکردنی وتەکان بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخودانی شەنگال" و "بژی بەرخودانی زیندانەکان" بە دەم هەلهەلەوە لەلایەن دەستەى ٤٦هەمینەوە وەرگیرا.
ژ.ت