هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر چالاکیەکەی دەبەپە، چەندین کەس دەستگیر کران – نوێ کرایەوە-

هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ئەستەنبول هێرشیان کردە سەر چالاکیەکەی دەبەپە کە ویستیان لە دژی زیندانیکردنی لەیلا گوڤەن و لە بارەی دوایین بارودۆخی باشوری کوردستان لیدوانێک بڵاو بکەنە. لە چالاکیەکەدا چەندین کەس دەستگیر کران.

رێکخستنی پارتی هەرێمە دیمۆکراتەکان-دەبەپە ویستی لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی باشوری کوردستان و سەپاندنی سزای زیندانی بەسەر لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە لە گۆڕەپانی میترۆی ناوچەی ئاکسارای شاری ئەستەنبول چالاکیەک رێک بخات و راگەیێنراوێک بۆ رای گشتی بڵاو بکاتەوە.

گۆڕەپانی میترۆی ئاکسارای کە بڕیار بوو چالاکیەکەی تێدا ئەنجام بدرێت، گەمارۆ درا. دواتر هێرش کرایە سەر چالاکیەکە و لە ئەنجادا هەر یەک لە سالیحا ئایدەنیز و موسا میرئۆغلو پارلمانتەرانی هەدەپە و ئۆدیل ئوغورلو هاووتەبێژی هەدەکە و چەندین کەسی تر دەستگیر کران.  

ز.ش