جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له موغلای چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمراڵی له موغلای كۆگای هۆتێلێكیان سوتاند.
جه‌نگاوه‌رانی هه‌به‌ده‌هه له دژی گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمراڵی له موغلای كۆگای هۆتێلێكیان سوتاند.
جه‌نگاوه‌رانی بێهجه‌ت كاپڵان، سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی یه‌كگرتنی گه‌لان (هه‌به‌ده‌هه) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، "ڕۆژی ٢٩ی حوزه‌یران له شاری موغلای گورزمان له كه‌رتی گه‌شتوگوزار، كه سه‌رچاوه‌ی ئابووری دوژمن بوو وه‌شاند. هۆتێلێك له شه‌قامی مومتاز له گه‌ڕه‌كی ئومورچای سه‌ر به ناوچه‌ی بۆدروم له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانمان سووتێندرا.
هه‌ر له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، جه‌نگاوه‌رانمان كۆگایه‌كی هۆتێله‌كه‌یان كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا كۆگاكه به ته‌واوه‌تی سووتا و ئاگره‌كه‌ش بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی هۆتێله‌كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
له ڕاگهیهندراوهكهدا داوا له گه‌ل كراوه، "ئاسته‌نگی بۆ داهاتی گه‌شتیاری فاشیزم دروست بكه‌ن و جهختیشكراوهتهوه، "پێویسته بزانن، ئه‌و سه‌رچاوه‌ی داهاته بۆ داگیركاری و چه‌وساندنه‌وه به‌كارده‌هێنرێت. ئێوه مه‌بنه هاوبه‌شی ئه‌م كاره".
ژ.ن